هەولێر -KDP.info- ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی لە چاوپێكه‌وتنی لەگەڵ لیوا سه‌باح دۆسكی، نوێنه‌ری پێشووی عێراق له ناتۆ، چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته كردووه.
هه‌رێمی كوردستان قۆناغی گرنگی بڕیوه له پێشكه‌وتن و به‌هێزكردنی دامه‌زاروه حكوومییه‌كان و چاكسازیی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته ڕوبەڕووی هه‌ندێك ته‌حه‌دیاتیش بووه‌ته‌وه كه له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ش ڕه‌نگه وه‌ك كۆسپ بۆی دروست بكرێت، یان كار بكرێت بۆ پاشه‌كشه له هه‌نگاوه‌كانی خۆی، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام كوردستان بڕیاری داوه پاشه‌كشه نه‌كات. سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی كوردستانی ڕاگه‌یاند و سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستانیش بڕیاری داوه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام بن تا ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێكکه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه‌ی كه وه‌ك گرفت له نێوانیاندا ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به ده‌رچوواندنی یاسای نه‌وت و گاز و ڕێككه‌وتنی ته‌واو له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان، هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی نه‌وایه‌كی ئارامه بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، له هه‌مان كاتدا تاكه شوێنه له عێراقدا كه پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانیی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست، جووڵه‌ی دیپلۆماسی و پشتیوانیی جیهان بۆ هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له ناوچه‌كه زۆر گرنگه، پێشمه‌رگه شەڕی هه‌موو جیهان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات، بۆیه لە هه‌ر كۆسپێك و دروستكردنی هه‌ر گرفتێك له به‌رده‌م كوردستاندا دواجار كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زه‌ره ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان هاوسێیه له‌گه‌ڵ دووه‌مین ده‌وڵه‌تی ناتۆ كه توركیایه ڕۆڵی ئیجابی و گرنگی بینیوه له پاراستنی ئارامیی ناوچه‌كه و دروستكردنی بازرگانیی به‌هێز له‌گه‌ڵ توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌ورووپا.
له‌باره‌ی گرنگیی كوردستان له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ و ئاستی جیهان ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دیدارێكی له‌گه‌ڵ لیوا سه‌باح دۆسكی، نوێنه‌ری پێشووی عێراق له ناتۆدا ئه‌نجام داوه.
KDP.info- گرنگترینی ئه‌و شتانه چین كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵەتی له‌م كاته‌دا هاوكاریی كوردستان بكات؟
لیوا سەباح دۆسکی: گه‌لی كوردستان نیه‌تێكی پاكی هه‌یه و هه‌رچی ئه‌وانەی له ده‌وروبه‌ری كوردستانن نیه‌تیان پاك نییه، بەتایبەت ئه‌و ئارامی و پێشكه‌وتنه‌ی كوردستان زۆر لایه‌نی هه‌راسان كردووه. خاڵی دووه‌م، به‌داخه‌وه ئێمه له‌ناو خۆماندا كۆك نین، گه‌لی كوردستان له ساڵی 2004 به‌ملاوه له قۆناغی زێڕین بوو، مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی ده‌ست لەناو ده‌ست به یه‌كه‌وه خزمه‌تی كوردستانیان ده‌كرد، ده‌بێت ئه‌و قۆناغه بگه‌ڕێته‌وه و ئاشتی و برایه‌تی پێكه‌وه بگونجێنرێن و گرفته‌كان به‌لاوه بنرێن.
KDP.info- ھەرێم چی بکات لەگەڵ ناتۆ؟
لیوا سەباح دۆسکی: من پێم وایه ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری له ستراتیژیه‌تی دیپلۆماسیی خۆیدا بكات، شتێكی ئاساییه ده‌وڵه‌تان دوای سه‌دان ساڵ سیاسەتی خۆیان دەگۆڕن، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی خۆمان ئێمه‌ش ده‌بێت گۆڕانكاری له سیاسه‌ت و دیپلۆماسیی خۆماندا بكه‌ن له‌ناو عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش، بۆ نموونه، له هاوپه‌یمانیی ناتۆدا هاتووه كه پێشمه‌رگه به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پشتیوانییه‌كی ناتۆ نییه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، من كاتی خۆی سیمینارم هه‌بوو له ناتۆ و باسی پێشمه‌رگه‌م كرد، پێویسته هه‌ولێر كه‌یسی ئافره‌ت و پرسی سنووره‌كان و پرسی دامه‌زاروه نه‌وتییه‌كان، سه‌رجه‌میان بكاته دۆسیه و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان، به‌تایبه‌ت ناتۆ قسه‌یان لەسەر بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كانی عێراقیش به هه‌مان شێوه.
KDP.info- هاوپه‌یمانیی ناتۆ چۆن سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات؟
لیوا سەباح دۆسکی: ناتۆ وه‌ك به‌شێك له دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیی عێراق سه‌یری پێشمه‌رگه ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داخوازیی نه‌كردووه و ناتۆش ئاوایه تا تۆ داواكاریی پێشكه‌ش نه‌كه‌یت، ئه‌و چۆن شتت ده‌داتێ؟ من كاتی خۆیشی داوای ڕاپۆرتم كرد له حكوومه‌ت كه وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك داواكاری بیكه‌ن له ناتۆ و ئێستا توركیا حه‌ز ده‌كات هاوكاریی پێشمه‌رگه بكات کە دەوڵەتێکە لە ناتۆ و ناوه‌ندێكی به‌هێزی مه‌شقی دژه‌تیرۆری هه‌یه له ئه‌نقه‌ره و ده‌بێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌و زانیارییه‌یان هه‌بێت كه چۆن بتوانن داواكاریی خۆیان بگه‌یه‌ننه ناتۆ.
KDP.info- ناتۆ هیچ په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، یان عێراق هه‌یه بۆ بابه‌تی قه‌یرانی سنوور و جه‌نگی داعش و ئابووری؟
لیوا سەباح دۆسکی: كاتی خۆی زۆر ڕێگا هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ببێته به‌شێك له ناتۆ، یه‌كێك له‌وانه به‌شداریی هێزی عێراق له چوارچێوه‌ی ناتۆ، بۆیه كاتی خۆی ئه‌گه‌ر عێراق و كوردستان له چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ڕێكکه‌وتنیان بكردبایه، ئه‌وه ناتۆ ده‌یتوانی هاوكارییان بكات، ئه‌مه زۆر گرنگ بوو، به‌داخه‌وه نه‌كرا .
KDP.info- ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێم لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی یان موشەک، یان ھەر پێشێلکاریەکی دیکەی سنووری، لەمە دەتوانرێ ناتۆ ھاوکابێ بۆ بەرگریی لە ھەرێم؟
لیوا سەباح دۆسکی: له قانوونی نێوده‌وڵه‌تیدا نه عێراق و نه كوردستان به‌شێك نین له ناتۆ، به‌س ده‌توانن ببنه هاوسێیه‌كی ناتۆ، یان هه‌ڤاڵێكی ناتۆ، هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن، له ناتۆ و له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بوو، زیاره‌تی كردن، بۆیه گرنگه له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورد له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چۆن لەگەڵ ناتۆ ڕێككه‌وتن بكرێت بۆ هاوكاریكردنی سنووری لەگەڵ كوردستان و ده‌وڵه‌تانی ناتۆ ئاماده‌ییان هه‌یه بۆ پشتیوانیی گه‌لی كوردستان، به‌ڵام ده‌بێت كه‌سێك له كوردستان ئه‌مه بكات و به ناتۆ بڵێت ئه‌مه‌مان پێویسته، ئه‌وه‌ش له ڕێگای عێراقه‌وه.
KDP.info- ناتۆ چۆن ده‌توانێت هاوكاریی كوردستان بكات و له‌م قۆناغه‌دا چی پێ ده‌كرێت؟
لیوا سەباح دۆسکی: پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه له ناتۆ به ناوی (occ مفهوم قدرات عملیات) ئێستا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێك که‌وتوون كه هێزێكیان هه‌بێت، ئه‌و هێزه ببێته به‌شێك له هێزه مه‌شقپێكراوه‌كانی ناتۆ كه له قه‌ته‌ر و ئیمارات بنكه‌یان هه‌یه، ناتۆ ده‌توانێت مه‌شقیان پێ بكات، من باوه‌ڕم هه‌یه زێره‌ڤانی و دژەتیرۆری كوردستان له ئاستێكی وادان كه ناتۆ قبووڵیان بكات و مه‌شقیان پێ بكات، ئه‌مه‌ش ئاسانه له ڕێگای یه‌كێك له ده‌وڵه‌تانی هۆڵه‌ندا، یان فه‌ره‌نساوه داواكه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
KDP.info- لێره و له‌وێ ڕاپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای نادروست له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه و به‌م دوایییانه‌ش كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ڕاپۆرتێكی له‌و شێوه‌یەی شەیر كردبوو، ئه‌مه چۆنه؟
لیوا سەباح دۆسکی: بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه له ئاستی ده‌وڵه‌ت ده‌ستوه‌ردان له كوردستان بكات، یان بیه‌ویت ناكۆكیی سیاسی دروست بكات، هه‌روه‌ك چۆن كوردستان هاوسه‌نگیی هێز و سیاسه‌تی خۆی پاراستووه، به‌داخه‌وه لێره له ناوخۆی خۆمان كۆمەڵێك كه‌س به ناوی ڕۆژنامه‌نووس، یان به ناوی چالاك ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕووە ناشرینه نیشان بده‌ن له‌سه‌ر كوردستان کە گوایه ئازادی نییە، یان پێشلكاری هه‌یه، واتا ده‌ستی ناوخۆیی له‌و بابه‌تەدا هه‌یه.
KDP.info- ناتۆ چۆن ده‌ڕوانێته كوردستان له‌م كاته‌دا له كاتێكدا كه هه‌نگاوی گرنگ بۆ دامه‌زراوه‌ییبوون و پێشكه‌وتنی كوردستان ده‌نێرێت؟
لیوا سەباح دۆسکی: مه‌بده‌ئێك هه‌یه له ناتۆ ده‌ڵێت هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له نزیكی ناتۆ ئارام بێت، ئه‌و ناوچه‌یه گرنگه و كرۆكی پشتیوانیی ناتۆیه، هه‌رێمی كوردستان سنووری لەگەڵ ناتۆیه و هاوسنووره لەگەڵ توركیا، بۆ ناتۆ كوردستان به‌هێزترین پێگه‌یه له عێراق كه ئارامیی توركیای پاراستووه و له‌و سنووره ناتۆ ئاماده‌یه هاوكاریی كوردستان بكات، به‌تایبه‌ت له ڕووی ئابووری و ئارامیی سنوور و پێشمه‌رگه و مه‌شقی پێشمه‌رگه و زۆر شتی تریشەوە.
KDP.info- ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ده‌ولی له فه‌ره‌نسا دژی كوردستان بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت چ كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر توركیا وه‌ك هێزی گه‌وره‌ی ناتۆ؟
لیوا سەباح دۆسکی: گرنگه دیپلۆماسیه‌تی كورد به‌هێزتر بكرێت، ڕاسته ئێستا هه‌یه، به‌س ماوه‌ی ساڵێكه به به‌هێزی ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مه كاتی ده‌وێت ئه‌م سكاڵایه‌ی دادگای فه‌ره‌نسا كۆنه، له‌مێژه كاری له‌سه‌ر كراوه، ده‌بوو ئێمه زووتر كارمان له‌سه‌ر بكردبایه و كاتی خۆیشی من له‌سه‌ر بڕیاری دادگای فیدراڵی نامه‌یه‌كم نارد بۆ گه‌وره‌به‌رپرسێكی عێراق و پێم گوت زوڵمه کە ئه‌و بڕیاره دژی گه‌لی كوردستان ده‌درێت، ناتۆ له‌م ڕوانگەیە‌وه پێی وایه ئه‌گه‌ر هه‌ر داڕووخانێكی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی له كوردستان هه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توركیا دەبێت، ئه‌وه‌ش بۆ ناتۆ قبووڵكراو نییه.
KDP.info- ناتۆ نێوه‌ندگیریی كردووه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا؟
لیوا سەباح دۆسکی: نه‌خێر، به‌س ده‌كرێت توركیا ڕۆڵی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه ڕێكکه‌وتن، چونكه ئه‌و گرفتەی دروست بووه ده‌بێته نائارامی بۆ توركیا و ئابووریی توركیا، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م له ئه‌گه‌ری ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا ناتۆ ته‌داخول بكات.