Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دڵشاد شەھاب: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فەرمانی ھەرێمی بۆ رۆژی ھەڵبژاردن دەرکرد

دڵشاد شەھاب گوتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی ئاداری 2023، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمیی ژمارە 90ی ساڵی 2023ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی دەركرد كە ڕۆژی 18ی 11ی 2023 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.