Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (٢٨) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

بەڕێز غەفوور مەخموری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی  کوردستان.

بە بۆنەی (٢٨)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە بەرنامە و چالاکییەکانتان بەردەوام و سەرکەوتووبن.

لەکاتێکدا یادی دامەزراندنی حزبەکەتان پیرۆز دەکەین، جەخت لەسەر کاری هاوبەش و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوانمان دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانمان. 

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢١ـی٣ـی٢٠٢٣