Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌

هەولێر-KDP.info- بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە بەردەوام دەبێت.

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژایى کاتەکان  لەگەڵ تاوە باران لە هەندێ کاتدا و دروستبوونى هەورە تریشقە لە ئێوارەدا بارانبارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاى سلێمانى  و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى راپەڕین و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر زیاد دەبێت. لە شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی ( 2 تــا 3 ) پلەى سیلیزى.

کەشناسی راشیگەیاند، سبەی دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانى کەم لە کاتەکانى بەیانى لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، لە دواى نیوەڕۆ هەندێک کات باران بارینى کورت خایەن دەبێت لەسەر ناوچە جیاجیاکان، لە کاتى دابارین هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17پلەى سیلیزى

دهۆک : 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى

سۆران: 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى