Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەفین دزەیی: لە شەڕی دژ بە داعش دۆستان و هاوپەیمانان هاوکارمان بوون

هەولێر-KDP.info- سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمی میواندارییکردنی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز، كونسوڵ، نوێنەرایەتیی وڵاتان، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز، لە گوتارێکدا رایگەیاند، لە شەڕی دژ بە داعش و تێکشکاندنیان، هەمووتان هاوکاری ئێمە بوون.

دەقی گوتاری سەفین دزەیی:

بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

باڵیۆزان

دیپلۆماتکاران

زۆر سوپاستان دەکەم کە بانگهێشتەکەی ئێمەتان قبووڵکرد، کە بەناوی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆتانم رەوانە کردبوو.

خۆشحاڵین کە لێرە میوانداریتان دەکەین، لەم ئێوارەیە بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆزەوە.

زۆرێک لە ئێوە دەزانن کە مانگی سێ پڕە لە بۆنەی خۆش و ناخۆش، بۆ گەلی کورد.

زۆر بە کورتی لە 1ی ئادار رۆژی کۆچی دوایی مستەفا بارزانییە، دواتر یادەکانی راپەڕینی ساڵی 1991 ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی کوردستان دەستپێدەکات، کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان رزگارکران.

دواتر ساڵیادی ئیمزاکردنی رێکەوتننامەی 11ی ئادار دێتەپێش، پاشان ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، کە گەلی کورد لەوێ کۆمەڵکوژ کران، کە 5هەزار کەس شەهید بوون و 10 هەزار کەسیش برینداربوون.

هەروەها 21ی ئاداریش نەورۆزە، بێجگە لەوەی کورد جەژنی نەورۆز دەکاتەوە، هەروەها نەتەوەی دیکەش بەمبۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن، کە هێمای ئازادی و سیمبوولی بەرخودان و رزگاری گەلی کورد و میللەتانە.

دواتریش هەر لە مانگی ئاداری ساڵی ١٩٩١ خەڵکێکی زۆر لە ترسی هێرش و پەلامارەکانی رژێمی سەدام حوسێن رژانە سەر سنوورەکانی تورکیا و ئێران.

پاشان حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەدایکبوو، لە 32 ساڵی رابردوو بە هاوکاری دۆستان و هاوپەیمانانمان کاری باشمان کردووە.

هەروەها نوای ئارام لە هەرێمی کوردستان دروست بوو، پاشان لە شەڕی دژ بە داعش و تێکشکاندنییان، هەمووتان هاوکاری ئێمە بوون.