Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی ئاهەنگی پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 18ـی ئاداری 2023، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆز، کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان، ئاهەنگی پیشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت. ئاهەنگەکە کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە لە چیای کوڕەک بەڕێوەدەچێت.

لەلای خۆیەوە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند:"مانگی نەورۆز پڕە لە بۆنەی جیاواز، ھەرچەندە دەبێت رێز لە ھەموو بۆنەکان بگرین، بەڵام ناکرێت دیلی دەستی رابردوو بین و دەبێت بە ئومێدەوە سەیری داھاتوو بکەین، ھەر بۆیەش لە دوای راپەڕینەوە ویستوومانە پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین، لەم چوارچێوەیەشدا لەسەر بانگھیێشتی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەو ژمارە باڵیۆزانەی لە بەغدان و چەندین دیپلۆماتی دیکە گەیشتوونەتە ھەولێر و ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە و دواتریش ئێوارەخوانێک ئامادە دەکرێت لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بەمجۆرە ھەوڵمانداوە پەیوەندییەکانمان فراوانتر بکەین".