Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

میدیای سۆشەڵ

بەشی نۆیەم

پ.د.نەزاکەت حسێن

هەرچی پێی بەخشیویت نرخەکەت داوە

باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوتری ئەمەریکا دەڵێت "لەو کاتەوە ئێمە شایەتحاڵین کە چالاکوانەکانی ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی چۆن سۆشیاڵ میدیا بەکاردێنن بۆ تۆماری خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن، قسەکردن لەسەر نادادی و کۆکردنەوەی خەڵک لەسەر کێشەکانی گۆڕانی کەش و هەوا یەکسانی رەگەزی و نەژادی بە بوون لە ئینتەرنێت و زانیاری شۆڕش بە ئاسانی دەگوازرێتەوە. ئەمەش گەڕانەوەی نیە و ناتوانین بیوەستێنینن، بەڵام وەک  هەموو پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا  و گەشەسەندنی دەرەنجامی باشیشی نابێت، هەندیک جار دەبێت نرخەکەشی بدەین، بەداخەوە سیستمی زانیاری ئێستامان شەحنی شتە پاڵنەرە خراپەکان مرۆڤایەتی د ەکات". Patrik Wincent پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی لە سوید دەڵێت" هیچ شتێک رزگارمان ناکات لە دەرهاوێشتە خراپەکانی کۆمەڵگە، گەڕانەوە نەبێت بۆ جیهانە کۆنەکە" واتە جیهانی واقعی و پێش هاتنی سۆشیاڵ میدیا، ئەویش بە داخستنی ئەکاونتە کۆمەڵایەتییەکان". بە حوکمی کار ئاسانیکردن و ئەو مەدوا فراوانەی گفتوگۆو دەربڕین بۆ تاک بە تایبەتی لە کۆمەڵگە تازە گەشەسەند و نادیموکراسیەکاندا، وا دوو دەیە تێدەپەڕێنێت سەرهەڵدانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، هێشتا هەر باس لە سودەکانی دەکرێت و بێ ئاگاین لە ئاسەوارەکانی". لە ئێستادا پسپۆڕان و شارەزیانی ئەم بوارە به‌ پێچەوانەی جاران هاتونەتە سەر باسی لایەنە نەرێنیەکانی، زۆرینەشیان رادیکاڵانە باسی چارەسەردەکەن کە هیچ رێگەیەک بۆ چارەسەر نازانن، دوورکەوتنەوەو داخستنی ئەکاونتەکەت نەبێت و هاتنە دەرەوە لە ناو ئەو جیهانە. چونکە باسەکە باسی جیهانە نەک باسی تۆڕێک. Jaron Lanier بە ١٠ بەڵگە دەیسەلمێنێت کە بۆ سوودی خۆت و سودی کۆمەڵگەکەت باشترە بێیتە دەرەوە لەناو تۆڕی کۆمەڵایەتی. چونکە ئەو دەڵێت" هەر شتێکی پێ دابیت تۆری کۆمەڵایەتی نرخەکەت داوە". جگە لەوەی ئەم پسپۆڕە باسی ئەوە دەکات کە سۆشیاڵ میدیا هۆکاری گەشەسەندنی رەفتارە نەویستراو و نامۆکانی تاکە. دەڵێت "ئەگەر لە من بپرسیت بۆ بیری توندڕەوی داعش زیادی کرد دەڵێم چونکە سۆشیاڵ میدیا هەیە" ئەگەر لێم بپرسیت بۆ توندوتیژی لە ئەفریقا زیادی کرد یان لە هەر پارچەیەکی جیهان، دەڵێم لەبەر ئەوەی سۆشیاڵ میدیا چویە ناو کۆمەڵگەکەیان" وە دەڵێت "ئەگەر لە من بپرسن بڵێن کۆمەڵگە بەرەو کوێ دەڕوات لە سەردەمی سۆشیاڵ میدیا؟ دەڵێم بەرەو کۆمەڵگەیەک تاریک و نائارام". هەر ئەم پسپۆڕە دەڵێت" ئەگەر لێم بپرسن کۆمەڵگە بەرەو ئازادی یان تۆتالیتاری دەڕوات لەسەردەمی سۆشیاڵ میدیا؟ بێگومان دەڵێم تۆتالیتاری و دیکتاتۆریەتی دیجیتاڵی، دەڵێت ئێوە دەزانن جیهان ئێستا کێ بەڕێوەی دەبات؟ پێتان بڵێم رەنگە توشی سەرسوڕمان بن کە نزیکی ٥٠ ئەندازیاری ئایتی لە 'سلیکۆن ڤالی' ئیدارەی جیهان دەکەن". جیهان مەبەستی ئەو جیهانە ئۆنلاینەیە کە هەموومانی تێدایە، زیاتر لە جیهانە راستەقینەکە کاتی تیادا خەرج دەکەین."Patrik Wincent دەڵێت" بێ ئەوەی بە خۆت بزانیت کە رۆژانە چەند جار سەیری شاشەی مۆبایلەکەت دەکەیت، تازەترین توێژینەوە دەریخستوە کە لە سەر هەموو بەکارهێنەرەکانی مۆبایلی زیرەک و سۆشیاڵ میدیا کراوە، بە تێکڕا هەر تاکێک ١٥٠ جار دەست دەبات بۆ مۆبایلەکەی و بەکاری دێنێت، واتە تۆ ئەوەندە جار دەموچاوت روبەڕوی شاشەیەک دەکەیت کە وێنەت دەگرێت، هەستەکانت دەخوێنێتەوە، چاودێریت دەکات و حەز و خولیاکانت تۆماردەکات." نرخەکەشی بێگومان لە سەروو هەموویەوە، بەجێهێشتنی جیهانی راستەقینە و پڕ سۆز و پەیوەندی و چالاکی فیزیکی و کۆمەڵایەتی بوون و خاوەن ئیرادبەونی مرۆڤە بەرەو جیهانیکی خەیاڵ و گریمانەیی و کۆنترۆڵکراو.