خوێندنەوەیەکی گشتگیر بۆ یادی 53ساڵەی رێککەوتنی11ی ئادار و 48ساڵەی رێککەوتنی6ی ئاداردا
د.محمد خدر مولود
رۆژی 11ی ئاداری 2023 په‌نجا و سێ ساڵی ته‌واو به سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی (مێژوویی و یاسایی و دیكۆمێنتی) نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول بە سەرۆکایەتی سەرۆک و رابەری شۆرشی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان مستەفا بارزانی و حكوومه‌تی عێراقی سه‌رده‌می حزبی به‌عس بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر سەرۆکی کۆماری عێراق تێدەپەڕێ.
11ی ئادار، بۆ مێژووی سیاسیی و بزاڤی رزگاریخوازی كورد و بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، بایه‌خ و گرنگی مه‌زنی خۆی هه‌یه، ئەگه‌ر ووردتر خوێندنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی بۆ بكرێت و له‌و فاكته‌رانه بكۆڵدرێته‌وه كه حكومه‌تێكی شۆفینی عه‌ره‌بی عێراقی وه‌ك حكومه‌تی حزبی به‌عسی ناچار به‌و رێككه‌وتنه یاساییه كرد و له‌و هۆكارانه‌ش بكۆڵدرێته‌وه كه ئامانج و مه‌به‌ستی مستەفا بارزانی چۆن و چی بوون له رازیبوونیدا بۆ ماوه‌ی چوارساڵ تا به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بێنه جێبه‌جێی كردن.
له كاتێكدا خودی مستەفا بارزانی نه‌مر ئه‌قڵیه‌تی حزبی به‌عس و سه‌دام حوسێنی خوێندبۆوه و له مه‌به‌ست و مه‌رام و پیلان و تاكتیكه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ش تێدەگەیشت. لای بارزانی نه‌مر ستراتیژی شۆڕش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و به‌رژه‌وه‌ندیی و مافه‌كانی خه‌ڵكی گوند و ئاوایی و شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌گشتی گرنگتر بوون له هه‌موو پیلان و مانۆر و تاكتیكه‌كانی بەغدای حزبی بەعس كه له په‌نایی ئه‌و چوار ساڵه‌یه‌دا مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌بوو.
باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌مان ده‌ستبه‌ردار نه‌بوونی بارزانی نه‌مر بوو له‌سه‌ر پرسی ناكۆكی له‌سه‌ری (شاری كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكیه‌كانی ئه‌وسای ته‌عریبكراو كه هه‌ر له ساڵی 1963 وه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م پاشان له ساڵی 1968 وه وه‌ك قۆناغی دووه‌می ته‌عریبكردن و راگواستنی گوند و شارۆچكه‌كانی كوردستان له سه‌رده‌می حوكمرانی به‌عسدا ده‌ستی پێكردبوو) هه‌روا تێگه‌یشتنی تەواو و دروستی بارزانی نه‌مر بوو له‌و بارودۆخه هه‌مه‌لایه‌نه ناهه‌مواره‌كانی كوردستاندا كه تا ئاستی هیلاكبوون، هیلاكی ئابووری و کۆمەلایەتی به چه‌ندین ناوچەی ئه‌و شار و شارۆچكه و گوند و ئاواییانه‌ی كوردستانه‌وه ده‌بینرا كه بە کردەوە رۆژانە واری چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه و شۆرش و خەباتی چەکداری بوون، باری ناهه‌مواره‌كه‌ش له كه‌مبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری كشتوكاڵی و پیشه‌یی و كاروكاسبی رۆژانه و بازرگانی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌نانه‌ت بژێوی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ش خۆی ده‌بینییه‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ش سیاسه‌تی برسیكردن و پشتگوێخستنی خەڵکی كوردستان بوو له سۆنگه‌ی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییه توونده‌ی حكومه‌تی به‌غداوه بوو كه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست خستبوویه سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانه‌وه و ناوی نابوون (مناطق المحضوره و مناطق المخربین و...تد). ئاخر ماوه‌ی هه‌شت نۆ ساڵ له نێوان ساڵانی (1961 – 1969) بۆ ئه‌و گه‌مارۆیه ساڵانێكی دوورودرێژی به‌رگه گرتنی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه به‌ده‌ست ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه رژێمی حكومرانی به‌غدا سه‌پاندبوویه سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و پێشمه‌رگه، بێ جیاوازی و له‌ژێره‌وه‌ش پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن و راگواستن ده‌شتاییه‌كانی كوردستانی ته‌نیبۆوه و به‌ره‌وه شاره گه‌وره‌كان و ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌نگاوی ده‌نا.
ئه‌ی حیكمه‌ت له‌وه‌دا چی بوو، كاتێ هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كه‌ی رژێمی به‌عسی به‌غدا له رۆژی 29ی ئه‌یلولی 1971 دژی خودی بارزانی ئه‌نجامدرا، بارزانی نه‌مر دوای ئه‌و پیلانه‌ی به‌عس، نه‌چووه ژێر كاریگه‌رێتی حه‌ماس و سۆزی كوردانه و شۆرشگێڕانه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌یلول و قبوڵی نه‌بوو شه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌و هه‌ڵبگیرسێته‌وه و ئه‌وه بوو گوتی: -
قبوڵم نییه له پێناو مندا شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێته‌وه، كه شه‌ڕ ده‌كه‌ین و ده‌جه‌نگین، ده‌بێ له پێناو كه‌ركووك و خاكی كوردستاندا شه‌ڕ بكه‌ین و بجه‌نگین.
باسكردن له رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی 11ی ئازاری 1970 چه‌ندین ره‌هه‌ندی هه‌یه، ناكرێ ته‌نیا له قاڵبی وتار و بابه‌تی سیاسیی و به‌یاننامه‌ی حزبییه‌وه تیشكی بخرێته سه‌ر و ساڵانه له بۆنه و یادییدا به چه‌ند وتارێكی رۆژنامه‌وانی باسی لێوه‌بكرێ و ئیدی هه‌روا لێیبگه‌ڕێن و بابه‌ته نه‌زانراوه گرنگه‌كانی دوای 53 ساڵ نه‌خه‌ینه روو لە لایەک و لە لایەکەی تریشدا ناحه‌زانی پرسی كورد و پارتی و بارزانی بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و مه‌رامێك بێت راستییه‌كان ئاوه‌ژوو بكه‌نه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كارییانه‌ی بۆ بكه‌ن.
له كاتێكدا ئه‌م ساڵ 11-3-2023 یادی 53ساڵەی رێککەوتنی مێژوویی 11ی ئازارە، ده‌كرێ قوڵتر و وردتر له‌سه‌ری بووه‌ستین، له كۆنگره‌ێكی فره‌وان یا كۆنفرانس و دیداری سیاسی و ئه‌كادیمیدا لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و شرۆڤه‌ی ئه‌كادیمی هەمە چەژنی بۆ بكرێت و باری (سیاسیی، ئابووری، جوگرافی، په‌روه‌رده‌یی و مێژوویی، كه‌لتووری) كوردستانی تیا تاوتوێی زانستیانه‌ی به‌ڵگه‌داری بۆ بكرێت.
له كارێكی ئاوادا پێگه و رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان له نێو بزاڤی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخوازیدا هه‌ر له شۆرشه‌كانی بارزان و شۆرشی ئه‌یلوول و قۆناغه‌كانیدا باشتر و رێكتر ده‌بنه بابه‌ت و ته‌وه‌ری هه‌مه‌لایه‌ن و هه‌مه‌جۆری توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی (مێژوویی و یاسایی و دیكۆمێنتی هه‌جۆری) نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندا بووه.
بۆ كورد ئه‌م رێككه‌وتنه كه به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی شۆڕش و به‌رخودان و قوربانییه‌كانیه‌تی كه به سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن ده‌ژمێردرێت، له‌به‌ر گه‌لێ هۆكاره له‌وانه:
بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی حكومرانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا كه له 1921 وه، له‌وساوه به‌غدا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری تاكڕه‌وی به‌رهه‌مدێنێت به ده‌سه‌ڵاتی به‌غدای سه‌رده‌می حزبی به‌عسییشه كه له دیكتاتۆر دیكتاتۆرتر و له نازیه‌ت نازیتر بوو. ئەو ته‌رزه رژێمه دانبنێت به مافی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی و كارگێڕیی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی كوردییه‌وه و پێگه و كیانی كوردستان وه‌ك پێگه‌یه‌كی سیاسیی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی بناسێنێت، ئه‌وا كوردستان هه‌ر هیچ نه‌بێ له قۆناغی یه‌كه‌میدا له‌و ناو ناتۆره ناشیرین و كرێته‌ی ( شیمالونا الحبیب ) رزگاری بوو و کەسایەتی تاکی کورد پاشکۆیی و سەپانی و شوانی و گاوانی کەسی قبوڵ نەکرد. ئاخر حیکمەت لەم گوتەیەی بارزانی باوک‌دا (كورد سه‌پانی باوكی كه‌س نییە) لەوساوە گرنگییەکەی دەرکەوت.
(شیمالونا ئه‌لحه‌بیب)، ئه‌و ده‌سته‌واژه كرێت و ناشیرینه بوو له ئه‌قڵی شۆڤینی سیاسه‌تی عه‌ره‌بی به‌غداوه سه‌پێنرابووه سه‌ر نیشتیمان و خاكی كوردستان مه‌به‌ست لێی سڕینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی باشوور بوو، له روانگه‌ی عێراقی (ئومه ئەل عه‌ره‌بییه واحیده‌كه و، زات ریساله ئەل خالیده) كه‌ی حزبی به‌عسه‌وه چه‌كه‌ره‌ی كردبوو، به به‌رنامه و نه‌خشه و پلان دارێژراوی ئاراسته ده‌كراو خه‌ریك بووببێته ناسنامه‌ی تازه بۆ وڵات و نیشتیمانی كوردستان.
حیكمه‌ت و دووربینی و ئاینده‌یی و پلانرێژی كاری سیاسیی مستەفا بارزانی رابەری شۆرش و سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌وه‌ی لێی شین بوو حكومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌كی یاسایی ناچار بكات ملكه‌چی هەندێ لە داوا‌و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و بزاڤی رزگاریخوازییه‌كه‌ی بێت.
ئه‌وسا كاتێكی هه‌ستیار و قۆناغێكی ناسكیش بوو، له سه‌ره‌تاكانی شۆڕشدا بوو له نێوان ساڵانی ( 1964-1969 ) نێو ماڵی سیاسیی كوردستانی و خودی بزاڤه شۆرشگێرییه نیشتیمانییه‌كه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول بارگاوی کرابوو، به ده‌رد و نه‌هامه‌تییه‌كانی په‌تای ئینشیقاق و شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ، بۆیه به سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتننامه‌كه بارزانی نه‌مر هەم بەغدای ناچار بە رێککەوتنەکە کرد، هەم یه‌كریزییه‌كی پته‌وی سیاسیی كوردستانی هێنا ئاراوه له ئاستێكی وابه‌رزدا بێ، ببێت به شانازییه‌كی مه‌زن و ئومێده‌كی گه‌وره‌ی كوردانی دیكه له ( باكور، رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا و سۆڤیه‌تی جاران) یش.
ئه‌مه بۆ ناوخۆی كوردستانی مه‌زن، بۆ ده‌ره‌وه‌ش خودی رێككه‌وتنه‌كه سه‌رباری دڵه‌راوكێ و ترس و سه‌رسامبوونی وڵاتانی وه‌ك (سوریا و ئێران و توركیا) و له‌و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه‌ی دونیایێش (له‌نده‌ن و مۆسكو و واشنتۆن)یش، له‌وه‌ی كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نیشتیمان و ناوچه‌كه‌ی خۆیدا گه‌ر ببێته كیانێكی سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی كارا، ئه‌وا كار له هاوكێشه‌ی هه‌ردوو بلۆكی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ده‌كا و ده‌بێته هۆكار بۆ لاسه‌نگ بوونی هێز و پێگه و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له‌و دوو زلهێزه‌كه‌ی جیهان، ئه‌مریكا و سۆڤیه‌تی جاران.
كه‌وا ده‌ڵێن گه‌لێ نووسین و بابه‌تی به‌ڵگه‌دار هه‌ن وێرای ئه‌و پانتاییه جوگرافییه‌ی یا ئه‌و تونێڵ و جوگرافیا داخراوه‌ی كه گۆڕه‌پانی شۆڕشی ئه‌یلوول بوو بۆ خه‌بات و تێكۆشانی، دیكۆمێنته زیندووه‌كان، نووسین و بابه‌ته‌كان رۆڵ و كاریگه‌رێتی بارزانی نه‌مر زیاتر و روونتر ده‌خه‌نه روو.
له‌وه‌ش دڵنیاین گه‌لێ له‌و دیكۆمێنت و نووسینانه بۆ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی زۆر كه‌م تیشكیان خراوه‌ته سه‌ر زۆر كه‌م باسكراون له‌مه‌شدا پشت ئه‌ستوورین به چه‌ندین نووسین و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ.
له‌م نووسین و به‌ڵگه‌نامانه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئه‌م نووسینه‌مان بشێ ته‌نیا ئاماژه‌مان به نووسین و به‌ڵگه‌نامه‌كانی (د.یه‌فگینی بریماكۆف) سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌وێ رۆژێی سۆڤیه‌تی و (د.مونزر ئه‌لفه‌زل)ی نووسه‌ر و شاره‌زای بواری یاسا و شرۆڤه‌كاری ناوداری عێراقی داوه.
ئه‌مه وێرای بوونی چه‌ندین نووسین و به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێكراوی دیكه‌ی زانستی له ه‌ی نووسه‌ر و شرۆڤه‌كار و پیاوانی ئه‌كادیمی و دیبلۆماتكارانی بیانی وعه‌ره‌بی و...تد.
بریماكۆف له‌و نێوه‌ند و پێناوه‌دا دبلۆماتكار و سیاسه‌تمه‌دارێكی هوشیار و به‌ئاگای زۆرێك له‌و كه‌ین به‌ینه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌یه، به‌هۆی پێگه‌كه‌ی له ده‌زگای هه‌وڵگری به‌رپرسی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌تی له ده‌زگای (كه‌ی.جی.پی) ئەو، یه‌كێكه له‌و دبلۆماتانه‌ی شاره‌زای زۆر لایه‌نی پرسی كورد و ناوچه‌كه‌یه به‌تایبه‌تیش له‌و سه‌رده‌مه و ئان و ساته‌یدا گه‌شت و سه‌ردانی تایبه‌تی هه‌بووه بۆ لای بارزانی نه‌مر، وه‌ك نێرده‌ی سۆڤیه‌تی ده‌هاته ناوچه‌كه. له‌و گه‌شته‌ییەشی كه به (گه‌شتیی زستان)ه‌ی ناوزه‌دكراوه، تایبه‌ت بۆ لای بارزانی نه‌مر ئه‌نجامی داوه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1969 و سه‌ره‌تای ساڵی 1970 بوو له قاهیره‌وه - له نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌ی (پڕاڤدا)وه ده‌ستی پێكرد، بۆ به‌غدا له‌وێوه‌ش بۆ چۆمان و ناوپردان بۆلای بارزانی نه‌مر.
هه‌ر چه‌ند سه‌رده‌م و قۆناغی دوای رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی و یاساییه‌كه‌ی 11ی ئازار تێپه‌ڕ ده‌بێت به هه‌ردوو باری هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕ له لایه‌ن به‌غداوه له دوای 11ی ئازاری 1974 و هێڕشكردنه‌وه سه‌ر كوردستان، پاشان رازیبوونی به‌غدا به تكاو رجا و پاڕانه‌وه و سازشێكی زۆره بۆ شای ئێران، تا رێككه‌وتننامه‌ی خیانه‌تكاری 6ی ئازاری 1975ی جه‌زائیری نێوان شای ئێران و سه‌دام حوسێن سه‌ری گرت. هەڵەکانی حکوومەتی عێراق ووردە ووردە دەرکەوتن (لەوانە گه‌ر حكوومه‌تی عێراق له جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی 11ی ئازاردا کە لە ( 15 بەند ) پێکهاتبوو ساردی نه‌نواندبوایه و به مه‌به‌ستی كات كوشتن و غه‌فڵه‌تگیركردنی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی شۆرشی ئه‌یلوول و له‌ولاوه‌ش خۆ به‌هێزكردن و پڕ چه‌ككردن و خۆ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی بۆ شه‌ڕ، جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه بۆ گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه بایه‌خی زیاتری ده‌بوو، له‌و زیانه زۆروزه‌وه‌نده‌ی كه له ئاینده‌دا به‌ر عێراق و ناوچه‌كه كه‌وت ئه‌وسا ژیانی عێراقییه‌كان به گشتی و كوردستانیش به تایبه‌تی پڕ له ده‌دره‌وشانه‌وه بوژانه‌وه ده‌بوو، نەک وەک ئه‌و وێرانه و كاره‌ساتانه‌ی به‌غدا به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌ی داهێنا.
ملنه‌دان و مانۆر و خۆدزینه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌عسی عێراقی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كان و ده‌ستپێشخه‌ریشی بۆ هێرش و په‌لاماردان و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕ دژی كوردستان به هه‌ر ئه‌گه‌رێك و پیلان و نه‌خشه و ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی عێراقییه‌وه‌ش بووبێ كه هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌ر واری واقیعی ئه‌وسا دا بوونیان هه‌بوو، هه‌روه‌ك (د.مونزر ئه‌لفه‌زل) له توێژینه‌وه زانستییه‌كه‌یدا (الوجه القانونی للاتفاقیه الجزائر) به وردی باسی لێوه‌ده‌كات، ئه‌وا به‌رگریی قاره‌مانه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی خۆراگری كوردستان بوو (شكستی) به به‌غدای سه‌دام حوسێن هێنا، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه به‌غدا بێ و (شكستی) به شۆرشی ئه‌یلوول هێنابێ، یا وه‌ك ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كه‌سانێك پێیانخۆش بوو هه‌ر ئه‌وسا به (ئاشبه‌تاڵ) ی پارتی و بارزانی ناوی بێنن .. !!
له خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا بۆ یادی53 ساڵەی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار و یادی 48 ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی خیانه‌تكاری 6ی ئازاری 1975 ی جه‌زائیردا ده‌گه‌ینه ئه‌و چه‌ند راستییە گرنگانه‌ی كه پێویست ده‌كات خاڵەکان له سه‌ر ئه‌و چه‌ند وشه و رستانه‌ی خواره‌وه دابنێرن:
یه‌كه‌م: شۆرشی ئه‌یلوول و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له به‌ره‌ی شه‌ڕدا له گه‌ڵ رژێمی سه‌دام حوسێن و بەغدا دا تووشی شكست نه‌بوون، به واتایه‌كی تر ئه‌وه شۆرشی ئه‌یلوول و پارتی و بارزانی نه‌بوو، له به‌ره‌ی شه‌ردا شكست بێنن، به‌ڵكو رژێمی عێراق بوو، تووشی شكستی سه‌ربازی سوپاكه‌ی بوو سه‌دام حوسێنی ناچار كرد ملكه‌چی هه‌موو داواكارییه‌كانی شای ئێران بێت به نێوه‌ندگیری هه‌واری بۆمیدیه‌ن و له‌به‌ر چاوی ته‌واوی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ئۆپێك وه به شانازی و كه‌یفخۆشیه‌وه ده‌ست له‌ملی شای په‌هله‌وی، خۆیان گوته‌نی (مه‌جوسی) بكات و له به‌رامبه‌ر پشتكردن له شۆڕشی كورد واز له چه‌ندین كیلۆمه‌تری خاك و ئاوی عێراق له ناوه‌راست و چه‌م و رووباری (شه‌تی عه‌ره‌ب) ببێنێ له به‌سراوه تا نزیك رووباری كارۆنی هێلی تالوكه‌وه پێشكه‌شی ئێران بكات. ئه‌وه‌یان ته‌نیا ئه‌و لێككه‌وته‌یه نییه، ئه‌ی پاشان سازش له دوای سازشی عێراق بۆ ئێران و له ده‌ستدانی مانا‌و به‌هاو بایه‌خی سه‌روه‌ری نیشتیمانی عێراق..!! تا ئه‌و ئاسته نزمه‌ی سازشكردنه‌ی سه‌دام حوسێن و ده‌وڵه‌تی عێراقی به به‌هاو سه‌روه‌ری ناوچه سنوورییه‌كان و شوێنه ئایینیه پیرۆزه‌كانی شیعه‌كان وه كردی به هه‌راجكردنیان بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستێك ..!! نووسه‌ر و ئه‌كادیمی و یاساناسی ناوداری عێراقی (د.مونزر ئه‌لفه‌زل) له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی و ده‌ڵێ:
شای ئێران له باره‌ی رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی 6ی ئازاری 1975ی جه‌زائیر ده‌ڵێ (سه‌دام خه‌ونی 42 ساڵه‌ی هێنامه‌دی، ئه‌و خه‌ونه‌ی نوری سه‌عیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می حوكمی پادشایه‌تی عێراقیش نه‌یهێنابووه دی ..)، ئه‌مه قسه‌ی محمد ره‌زا په‌هله‌وی شای ئێرانه..
دووه‌م: ده‌رهاویشته‌ی رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی 6ی ئازاری جه‌زائیر ده‌سه‌ڵاتی ره‌های له ناوخۆوه به سه‌دام و حزبی به‌عس به‌خشی دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌یلوول و بارزانی نه‌مر كرا، ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریانه‌ی سه‌دام به‌ره‌هایی و بێ باكانه كه‌وته لێدان له‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراقی هه‌بوو، هه‌ڵمه‌تی گرتن و له‌سێداره‌دان و راوه‌دوونانی شیوعیه‌كان و داخستنی ئورگانه‌كانی حزبی شیوعی له پای چۆلبوونی گۆڕه‌پانه سیاسییه‌كه بوو، له ئه‌نجامی دوورخستنه‌وه‌ی شۆرشی ئه‌یلوول و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانی نه‌مره‌وه بوو .. ئه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌رهاویشته‌ی 6ی ئازاری جه‌زائیر نه‌بوو ..؟ مه‌گه‌ر ئێستاش هه‌ندێ له کەس و سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی و ئوممه‌می عه‌ره‌بی عێراقی هه‌بێ چاو له‌و راستییه بنووقێنێ ..؟
سێیه‌م: دوابه‌دوای ده‌رچوونی بریاری ژماره ( 1507 له 17-9-1980 )ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی عێراقی به واژۆی سه‌دام حوسێن به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری ژماره ( 69ی ساڵی 1976 ) كه به بریاری ( تصدیق المعاهده و حسن الجوار )ه‌و هه‌ر سێ پرۆتۆكۆله‌كه‌ی كه رۆژی 13ی حوزه‌یرانی ساڵی 1975 له به‌غدا له نێوان عێراق و ئێران واژۆ كرابوون ناوزه‌دكراوه.
رازیبوون و ملكه‌چكردنی عێراق بۆ هه‌موو داواكارییه‌كانی نێو رێككه‌وتنه خیانه‌تكارییه‌كه‌ی 6ی ئازاری جه‌زائیر و پاشان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دوای پێنج ساڵ و له رۆژی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران - كه به درێژترین و كاره‌ساتبارترین شه‌ڕی نێوان وڵاتان داده‌نرێت له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه، له‌و ساوه بۆ عێراق و ناوچه‌كه چه‌ندین مانا‌و ده‌ڵاله‌تی یاسایی و لێككه‌وته‌یی سه‌ربازی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌وه‌تا له ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و بارودۆخه‌دا عێراق و ئێران له‌دوای 6ی ئازاری 1975 دا تێیكه‌وتوون بریتییه له: ( شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان و خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هری هه‌ردووڵایان، داگیركردنی كوێت و شه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌می كه‌نداو و هه‌ژموونی زیاتری ئێران بۆ كه‌نداو و عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن و له‌خۆبایی بوونی توركیا و هێرش و په‌لاماردانی بۆ ئه‌مڵاووئه‌ولا، باگا هاتنه‌وه‌ی رووسیای دوای لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و هێنانی هه‌ژموونی زیاتری سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كه و ئیدی ئه‌وه ئێره ئه‌و ناوچه هه‌ڵایساوه‌ی جیهانییه، نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كان خه‌ریكه سه‌روه‌ری خۆیان هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئاخر ئه‌وان، ئه‌و نه‌ته‌وه له‌خۆبایی و لووتبه‌رز و باڵاده‌ستانه‌ی ناوچه‌ن كه رۆژانێك رێزیان له سه‌ره‌وه‌ری و خاك و نیشتیمانی كورد و كوردستان نه‌گرتووه و مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی ژیانی شارستانی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تداریان پێ ره‌وا نه‌بینیووه ده‌بێ باجی زیاتری ئه‌قڵیه‌تی دیكتاتۆریه‌ت و هزری ئیمپراتۆریه‌تی پاوه‌نخوازی خۆیان بده‌ن و چاوه‌ڕوانی لێككه‌وته‌و ده‌رهاویشته‌ی دیكه‌ش بن.
هاوكێشه‌كانی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی كورد و كوردستان له نێو جوگرافیایه‌كی داخراوی ته‌لبه‌ندا به نموونه له ( باشوور- كوردستانی عێراق) دا، هه‌رده‌م ئه‌قڵیه‌تێكی ژیرمه‌ندانه و هزرێكی ساخ و سه‌لیمی خودان پلان و نه‌خشه‌رێژی ئاینده‌بینی حه‌كیمانه‌ی ویستووه، ئه‌م هزر و ژیرمه‌ندیه‌ش هه‌ر له سه‌رده‌م و بزاڤی ناسیۆنالیستی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانییه‌وه بۆ شۆرشه‌كانی بارزان و شۆرشی ئه‌یلوول به میرات مابۆوه له‌گه‌ڵ قۆناغ و سه‌رده‌میش ده‌وڵه‌مه‌ندترو به ئه‌زموونتر بووه.
شۆرشی ئه‌یلوول، شكستی نه‌هێنا، چونكه شۆرشی گوڵانی به‌دواداهات، ئه‌میش چەندین قارەمانیەتی و نەبەردی و داستان و لەوانیشەوە داستانی خواکوڕک و بەرگری قارەمانانه‌ی رێگریکردن لە ئەنفالی کۆتایی پێهێنانی کوردستان و پاشان راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری مه‌زنی ئازاری 1991و لە 11ی ئازاری 1991یشدا شانازی و تاجێک لە تاجەکانی ڕاپەڕینەکانی کوردستان، ڕاپەڕینی شاری هەولێر بوو.
راپه‌ڕینی ساڵی 1991ی کوردستانی باشوور، حكومداریه‌تی دیموكراتیانه و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لە کوردستانەوە بە عێراق و ناوچەکە بەخشی .هزری حەکیمانە و ئایندەبینی سەرۆک مەسعود بارزانی خاڵی وەرچەرخانی هێنا ئاراوە کە گۆڕان و گواستنەوە بوو لە قۆناغی خەباتی چەکداری بۆ خەباتی شارستانی سندوقی دەنگدان، لەوساوە هەر لەو پێشنیار و داواکارییەی سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کە لە سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی کرد لە رۆژانی سەرەتایی ڕاپەڕینەوە پێگەی بەهێزی ئیدارەدانی شارستانییانەی کورد و ئەقڵیەتی کوردی، دوور لە ئیدارەی حکومەتی بەغدای سەلماند و رێز‌و پێگەی بۆ ئەوسا و ئێستای کوردستان هێناوەتە دی.