Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە رێککەوتنی سەرەتایی کرا

ھەولێر-KDP.info- شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و، لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 گەیشتنە رێککەوتنی سەرەتایی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، رێککەوتی 26ی2ی2023، دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسیویەتی، کە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و، لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی نوێ گەیشتنە رێککەوتنی سەرەتایی.

جێی باسە، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووە، هاوکات لێکتێگەیشتنێکی باشیش لە نێوان هەردوولادا هەبووە.