Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عەلی حوسێن بۆ KDP: باسی گۆڕانکارییەکانی پارتی لە سنووری سلێمانی دەکات

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەو گۆڕانکاریانەی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین پێویست بوون، ئەنجام دراون، کە لە کۆی چوار لق، دوو بەرپرسی لق گۆڕاون و دووانیش لە شوێنی خۆیان ماون و هەردوو یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنیش دەستبەکار بوون.

عەلی حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له‌ سنووری خۆمان ده‌ستمان به ‌گۆڕانکاری کردووه‌ و هەردوو یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن دەستبەکار بوونە، ئەوانیش (دیاری حوسێن) و (ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی)ـن و بەرپرسی لقی 12ی پارتیش لە هەڵەبجە گۆڕدراوە و فەرمانی دەرچووە (دلێر حەمە کەریم)، هەروەها بەرپرسی لقی 21ی پارتیش لە سلێمانی (شێخ ستار عەولانی) بووەتە بەرپرسی لق و، لقی چوار و لقی 11ش گۆڕانکارییان تێدا نەکراوە و بەرپرسەکانیان لە شوێنی خۆیان ماون".

حوسێن گوتیشی: "ئێمە ئەوەی پێویست بوو گۆڕانکاریمان تێدا کردووە، کە چوار لقن، دووانی گۆڕانکاری تێدا کراوە و دوو لقیش وەکو خۆی ماون و چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوودا کە کۆنفڕانس بکرێت، ئەوکات گۆڕانکاریی دیکەش بکەین".

 

بڵند ئیبراهیم