هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چەند پرسەنامەیەکی جیادا سەرەخۆشی لە خانەوادەی (رەمەزان کەریم) و (کوێخا خدر) و هەڤاڵ (عەلی سەلمان) و هەردوو خانەوادەی شەهید (مەلا حەسەن سورچی) و (حاجی محەمەد عەبدوڵڵا) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکانە:
بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (رەمەزان کەریم)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (رەمەزان کەریم)مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
-------------------------------------------
بەڕێزان خانەوادەی (کوێخا خدری سپی گلە)
بە دڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(حەلیمە محەمەد عەبدوڵڵا)ی ھاوژینی خوالێخۆشبوو (کوێخا خدری سپی گلە)مان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
-------------------------------------------
هەڤاڵی به‌ڕێز (عەلی سەلمان مستەفا)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و هەڤاڵی تێکۆشەر، خوالێخۆشبوو (هەمزە سەلمان مستەفا) برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەر و سەربەرزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی برای کۆچکردووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
-------------------------------------------
به‌ڕێزان خانەوادەی شەهید (مەلا حەسەن سورچی)
بە دڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (زولەیخا سادق عەبدوڵڵا)ی ھاوژینی شەهید (مەلا حەسەن سورچی) و دایکی هەڤاڵ (خالد مەلا حەسەن) کارگێڕی لیژنەی ناوچەی ئاکرێمان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
-------------------------------------------
به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی محەمەد عەبدوڵڵا گوندکی)
خەمبار بووین بە بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول خوالێخۆشبوو (حاجی محەمەد عەبدوڵڵا گوندکی).
سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان