ئه‌ڵمانیا-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2023/2/17، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شداریى له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له دیدار و گفتوگۆكانى په‌یوه‌ست به بوارى ئاسایش و سه‌قامگیرى و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌دا ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووى جیهان ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له میانى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌ڕێزیان چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شداران و ئاماده‌بووانى كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌بێت.