Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی ده‌كات

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٢٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بەڕێز/ سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان..

بەبۆنەی(٢٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە بەرنامە و کاری داهاتووتان بۆ خزمەتی گەلەکەمان.

هەلومەرجی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی ناوچەکە وا دەخوازێ یەکڕیزی و هەماهەنگی نێوانمان بەهێزتر و پتەوتر بکەین، لەم دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئەزموون و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و، بەدەستهێنانی مافە رەوا و دەستوورییەکانمان. 

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

٦ـی٢ـی٢٠٢٣