Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

زیرەک کەمال: سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا

هەولێر -KDP.info- ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا و فەرمانی هەرێمییش بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەردەکات.

زیرەک کەمال، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا، واتا لە ماوەی ئەمساڵدا پرۆسەکە بەڕێوە بچێت و تەمەنی پەرلەمانیش هەر بۆ ئەوە درێژ کراوەتەوە، هەڵوێستی سەرۆکی هەرێم ئاشکرایە لەبارەی پرسی هەڵبژاردن، پێشتریش هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم دیار بووە لەسەر پرسی هەڵبژاردن.''

زیرەک کەمال ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "سەرۆکی هەرێم بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی، لە ماوەکانی داهاتوودا فەرمانی هەرێمی بۆ دیارکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات، هیوادارین لایەنەکانیش بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی پرۆسەکە چیی تر دوا نەخرێت و لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.''

قائید میرۆ