Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لەیلا عەبدولجەبار: بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دەمانەوێ سوود لە ئەزموونی مالیزیا وەربگرین

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، شاندێکی پەرلەمان سەردانی مالیزیا دەکات و دەیەوێت سوود لە ئەزموونی مالیزیا وەربگیرێت بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی.

لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی وڵاتی مالیزیا بکات و مەبەست لێی سوودوەرگرتنە لە توانا و ئەزموونی مالیزیا لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چۆنیەتیی کارکردن لەسەر بەردەوامیی شێوازەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان.''

ئەو ندامەکەی لیژنەی دەستپاکی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پرۆسەی چاکسازی بەردەوامە و چاوەڕێین ڕاپۆرتی نوێ لە حکوومەتەوە پێشکەشی پەرلەمان بکرێت.''

ەیلا عەبدولجەبار گوتیشی: "لیژنەی دەستپاکی بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ چاودێریی پرۆسەی چاکسازی و کاری لیژنەکانی چاکسازی لە هەموو کەرتەکان.''

قائید میرۆ