Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نەخۆشخانەیەکی نوێی حکوومی لە شاری هەولێر کەوتە خزمەت هاووڵاتیان

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی تەندروستیی هەولێر گوتی، نەخۆشخانەیەکی دیکەی حکوومی بۆ ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر کرایەوە کە خزمەت بە خەڵکی شاری هەولێر و دەورەبەری دەکات.

دکتۆر بژار مووسا، گوتەبێژی تەندروستی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''نەخۆشخانەیەکی نوێی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر کراوەتەوە کە نەخۆشخانەیەکی حکوومییە بە ناوی نەخۆشخانەی عەتایەی ئیماراتی بۆ ئافرەتان و لەدایکبوون. ئیمارات لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دروستی کردووە و پێشتر بۆ کۆرۆنا بەکار دەهێندرا و ئێستا کراوەتە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون.''

دکتۆر بژار مووسا گوتیشی: ''نەخۆشخانەکە 24 کاتژمێرییە و بەردەوام لە خزمەت هاووڵاتییاندایە کە لە ڕێگەی بەحرکە دروست کراوە و تایبەت کراوە بە ئافرەتان و لەدایکبوون و نەخۆشخانەیەکی گەورەیە و نزیکەی 70 قەرەوێڵە دەبێت.''

نەخۆشخانەکە بە نوێترین ئامێری تەکنەلۆژیای پزیشکی ڕۆژانە لە ڕێگەی 220 کارمەندەوە خزمەتگوزاریی خۆڕایی پێشکەشی هاووڵاتیان دەکات.''

بڵند ئیبراهیم