Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەی پارتی سەردانی گۆڕان دەکات

ھەولێر-KDP.info- لە درێژەی سەردانەکانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکان، سبەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.

عومەر بەکر، بەرپرسی په‌یوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت دا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە درێژەی سەردانەکانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکان، وا بڕیارە سبەی پێنج شەممە ٢ـی ٢ـی ٢٠٢٣ شاندی پارتیمان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان بکات.

شاندەکە کە لەلایەن ھەڤاڵ (مەحموود محەمەد) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی سەرۆکایەتی دەکرێت، سبەی کاتژمێر ١١ لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازی دەکرێن لە بارەگای بزووتنەوەکە لە شاری ھەولێر.