Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەکەمەکانی ناوچە کوردستانییەکان دادەمەزرێن

هەولێر -KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای ناوی یەکەمی سەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکان دەکات بۆ دامەزراندن و ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراقیش دەڵێ، لەسەر میلاکی حکوومەتی فیدراڵ دادەمەزرێن.

بەپێی نووسراوێک، وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان داوای لە گشت زانکۆ و پەیمانگا حکوومییەکان کردووە ناوی سێ یەکەمەکانی ناوچە کوردستانییەکانیان بۆ ڕەوانە بکرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەیان لەو زانکۆ و پەیمانگایانەی لێی دەرچوون.

لەم بارەیەوە، د. نەھلە قادر ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە لەسەر ئاستی عێراق سێ یەکەمی زانکۆکان دابمەزرێن و ئەو دامەزراندنەی عێراق یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.''

د. نەھلە قادر ئەفەندی ڕوونی کردەوە: "ھەر دامەزراندنێک بۆ دەرچووانی عێراق ھەبێت، ئەوە ئەرکی حکوومەتی عێراقە پشکی ھەرێمی کوردستانیش دیاری بکات و دەرچووانی ھەرێم و ناوچە کوردستانییەکانیش لێی سوودمەند بن، پێشتر بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەرچووی یەکەمەکان دراوە.''

قائید میرۆ