Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی سەردانی یەکگرتوو و کۆمەڵ دەکات

عومەر بەکر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاند، کە وا بڕیارە سبەی سێشەممە رێکەوتی ٣١ـی ١ـی ٢٠٢٣، لە درێژەی سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، شاندێکی باڵای پارتی سەردانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان بکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، سبەی پێشنیوەڕۆ لەگەڵ یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و دواتر لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆ دەبنەوە.

جێی ئاماژەیە کە لە دوای کۆنگرەی چواردەی پارتی، بڕیاردرا کە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەھێزکردنی زیاتری پێوەندییەکان، سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکات.