Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

عومەر بەکر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاند، کە وا بڕیارە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ـی ١ـی ٢٠٢٣ کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجام درێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە شاندی پارتیمان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ (مەحمود محەمەد) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و، ئەندامێتی هەڤاڵان (د. هێمن هەورامی، عەلی حوسێن، د. پشتیوان سادق) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هەڤاڵ (د. ئومێد سەباح) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، دەبێت.

هەروەها شاندی یەکێتی پێکدێت لە ( قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ ئەڵمانی، ئەمین بابە شێخ، د. دارا).
عومەر بەکر راشیگەیاند، کە کۆبوونەوەکە لە شاری سلێمانی دەبێت.
جێی ئاماژەیە کە لە دوای کۆنگرەی چواردەی پارتی، بڕیاردرا کە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەھێزکردنی زیاتری پێوەندییەکان، سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکات.