Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڤیان سەبری بۆ KDP: باس له‌ هۆکاری جێگیرنەبوونی نرخی دۆلار ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، یەکێک لە هۆکارەکانی جێگیر نەبوونی دۆلار بەرامبەر بەدینار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق  ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە، چونکە لە ناو بودجە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دیاری دەکرێت  و ئەگەر نرخەکە جێگیر نەکرێت مەترسی بۆ سەر ئابووری عێراق دروست دەکات.

دکتۆرە ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، یەکێک لە هۆکارەکانی جێگیرنەبوونی نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق تەواو نەکراوە و بۆ ئەمساڵ ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە، چونکە پێویستە لە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ئەوە دیاری بکرێت کە نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار چەند بێت.

سەبری گوتیشی، ئەگەربێت و نرخی دۆلار جێگیر نەکرێت و بەو شێوەیە بەرز و نزمی بەردەوامی هەبێت مەترسی دروست دەکات لەسەر ئابوری عێراق، بۆیە پێویستە چارەسەر بکرێت، ئەگەر نا دواتر چارەسەر کردنی زەحمەت دەبێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەشکرد، زۆر گرنگە کوردیش نوێنەری هەبێت لە دەزگا فیدراڵیەکان لەوانە بانکی ناوەندی عێراقی، بۆیە  پێویستە هەرێمی کوردستان نوێنەری لەو دەزگا فیدراڵیە هەبێت و مافی هەرێمی کوردستانە.

 

بڵند ئیبراهیم