هۆڵه‌ندا –KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌رنامه و پلانێكی نوێوه خۆی ئاماده ده‌كات له ئه‌ورووپا بۆ هاوئاهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌رپرسێكی ڕێكخستنی ئه‌و حزبه ڕایگه‌یاند، هه‌وڵ و چالاكییه‌كانمان هه‌م له چوارچێوه‌ی كاری ڕێكخستندا و هه‌م له بواری په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له وڵاتانی ده‌ره‌وه و به‌تایبه‌تی له هۆڵه‌ندا فراوانتر و چڕتر ده‌كه‌ین.
عه‌لی هروری، به‌رپرسی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هۆڵه‌ندا، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''ئێمه له 22/1/2023 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانمان ئه‌نجام دا له ناوچه‌ی هۆڵەندا بۆ دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی، بابه‌تی یه‌كه‌می ئه‌و كۆبوونه‌وەیە په‌یوه‌ست بوو به كاری پارتایه‌تی و ڕێكخستنی پارتی دوای كۆنگره‌ی 14 و ئاینده‌ی پارتی له هۆڵه‌ندا و گه‌شه‌كردنی پارتی له‌م وڵاته و ڕۆڵی زیاتری ئافره‌تان و لاوان له‌ناو ڕێكخستنه‌كانی پارتیمان، دیاره ته‌وه‌ری دووهه‌ممان ته‌وه‌ری چالاكییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمان بوون، به‌تایبه‌تی بۆ مانگی 3 و دوو جۆره چالاكی له‌خۆ ده‌گرێ كه هه‌ندێكیان خۆمان وه‌ك ناوچه‌ی پارتی له هۆڵەندا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتیمان وه‌ك یه‌كیه‌تییه‌كانی قوتابیان و لاوان و ئافره‌تان بۆ یاده جۆراوجۆره‌كان، وه‌ك یاده‌كانی بارزانیی نه‌مر و یادی دامه‌زراندنی قوتابییان و لاوان و ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان.''
عه‌لی هروری هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ''لایه‌نێكی تری چالاكی و به‌رنامه‌كانمان بۆ ساڵی 2023 و له دوای كۆنگره‌ی 14 بریتی ده‌بێت له فراوانتركردنی چالاكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارته‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان له هۆڵه‌ندا بۆ بۆنه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی وه‌ك نه‌ورۆز له پایته‌ختی هۆڵەندا و هه‌روه‌ها یادكردنه‌وه‌ی ڕووداوه تراژیدیاكانی كوردستان، دیاره به شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه وه‌ك پارتی به دوو شێوه له هۆڵه‌ندا كار ده‌كه‌ین، یه‌كیان له‌ژێر چتری هاوكاریی هه‌موو پارته كوردستانییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌وی تریش له‌ژێر چه‌تری ڕێكخراوی كاری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ كاری هاوبه‌شه كه ئه‌م دوو ناوه‌نده له هۆڵه‌ندا به‌فه‌رمی تۆمار كراون، له لایه‌كی تر ئێمه وه‌ك پارتی كار ده‌كه‌ین كه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئێمه ڕۆڵیان هه‌بێ له هه‌ڵبژاردنه جۆراوجۆره‌كانی هۆڵه‌ندا كه بریتین له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ئه‌م وڵاته و دواین هه‌ڵبژاردنیان بۆ پارێزگاكانه كه بڕیاره له كۆتاییی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، ئه‌م چالاكییانه‌ی كه باسمان كردن، لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتیمان له هۆڵه‌ندا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی سنووره‌كه‌مان كاریان له‌سه‌ر ده‌كا و به نیسبه‌ت ڕه‌وه‌ندی كوردستانییش به دڵنیاییه‌وه ئێمه وه‌كوو پارتی پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه ده‌بین كه به‌رژه‌وه‌ندی و یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد ده‌پارێزێ.''
سه‌ڵاح جه‌لال