Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە هەولێر

ھەولێر-KDP.info- خاتوو رۆزماری دی کارلۆ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، گەیشتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە خاتوو رۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی و خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی ئۆفیسی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد.

لە رێوڕەسمی پێشوازییەکە بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێم ئامادەبوو.

بڕیارە تۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و ئاشتی لە ماوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

 

ڕامان وریا