فازڵ میرانى*
زانینی هۆكاره‌كان و دانانی رێگه‌چاره بۆ كه‌ڵه‌كه‌بووی ئه‌دای حوكمڕانی فیدراڵی ده‌رگایه‌ك نییه بۆ گله‌یی كردن لێمان ئه‌گه‌ر لێدوانێكمان ده‌رباره‌ی دا یان ئاگادارمان كردنه‌وه‌و چاره‌سه‌رمان بۆ براده‌رانی ده‌سه‌ڵات وه‌سف و ده‌ستنیشان كرد. له به‌رامبه‌ر (9) ملیۆن هاووڵاتی عیراقی كه له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین له كۆی گوایه ده‌ڵێن (41) ملیۆن هاووڵاتی عیراقی سه‌رژمێرێكی فه‌رمی بۆ دانیشتوان نییه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش ئه‌وه نییه كه ده‌ڵێ نزیكه‌ی چاریه‌كی هاووڵاتیان له‌ژێر هێڵی هه‌ژارین به‌ڵكو ئه‌م ژماره‌یه له هه‌ڵكشان دایه.
لێره‌دا هه‌ندێ پرسیار دێنه پێشه‌وه سه‌باره‌ت به‌م ژماره‌یه كه ئایا ئه‌م ژماره‌یه له رژێمی پێشوو بۆمان ماوه‌ته‌وه یان ده‌ره‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه به‌یاننامه‌كانی دادوه‌ری و ده‌ستپاكی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن كه پڕه له گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌و فیڕۆدانه‌ی كه گه‌یشته جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌لاڕێدابردنی ئه‌و هه‌موو سامانه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌نجامدا ببێته به‌ڵا و وێرانه.
كاراكردنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری به شێوه‌و ناوه‌ڕۆكی واقیعی و ئه‌زموونی چاره‌سه‌ركردنی نموونه‌ی هه‌ڵبژێردراو له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا له جیاتی كه‌ڵه‌كه‌كردنی به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی بۆ پرۆپاگنده و بۆ هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌و لایه‌نانه‌ی ناوخۆیی یان بێگانه ئیددیعای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌شیان راست بێت، ئه‌وه یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانیان ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات بێ سه‌روبه‌ره له به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی و ئه‌وله‌ویاته‌كانی بۆ راگه‌یاندنه نه‌ك كاركردن.
له پاڵ ئه‌و نۆ ملیۆنه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی مه‌ترسیدار هه‌یه ئه‌ویش ژماره‌ی بێكارانه كه هه‌ندێكی تۆمار كراوه‌و هی دیكه هه‌ر تۆمار نه‌كراوه كه هه‌ردووكیان نزیكه‌ی (4) چوار ملیۆنن له‌گه‌ڵ دیارده‌یه‌كی ترسناكتر كه كارپێكردنی منداڵانه كه كۆی سێ یه‌كی ژماره‌كه‌یان له‌م وڵاته به بارودۆخێكدا تێده‌په‌ڕن دووره له پێداویستییه‌كانی گرنگیدان به‌و جۆره ته‌مه‌نه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه دوو له هه‌ر پێنج منداڵ ده‌ردی هه‌ژاری ده‌چێژن و رێژه‌ی 2% رێژه‌ی كاركردنیانه له بازاڕ.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م ژمارانه‌دا ژماره‌ی دیكه هه‌ن سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌ران كه ژماره‌یان به‌رزتره له رێژه‌ی قبوڵكراو و ئاسایی و ژماره‌ی بڵاونه‌كراو هه‌یه به‌مه‌به‌ستی دیار سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی ناچار كراون یان به شێوه‌یێك په‌روه‌رده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی بخزێنه نێو رێكخراوی چه‌كداری به یاساكراو كه سیاسه‌ت بۆ گروپێكی حیزبی به سه‌ریدا فه‌رزكردوون، ئه‌مه‌ش رێگایه‌كه رژێمی هه‌رێمیی ناسراو تاقیكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوته‌ریب یان ده‌وڵه‌تێكی قووڵ (دوله عمیقه) دروستبكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له عیراق ئه‌مه بوو و سه‌ری گرت ئه‌وه ده‌ره‌نجامه نزیكه‌كه‌ی كاره‌ساتبار ده‌بێت. چونكه گۆڕێكی عه‌قیده له میانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو له عیراقدا بینیمان چ نه‌هامه‌تیێكی به‌دوای خۆیدا هێناو هه‌روه‌كوو بینیمان دوای ته‌نها دوو ساڵ له گۆڕینی رژێم له عیراقدا، چه‌ندین شه‌پۆڵ له گرژی و توند و تیژی قه‌تیس بوو سه‌ریان هه‌ڵدا له‌ژێر هه‌موو دروشمه‌كان و تیایدا تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كرا كه نه موژده‌به‌خش بوو نه بۆ یاسا و نه بۆ سه‌لامه‌تی جێبه‌جێكردنی عه‌قیده‌یی و رۆحییش كه له‌لای زۆرێك له ناوه‌كان بیری لێده‌كرایه‌وه.
دۆسیه‌ی هه‌ردوو بواری ئابووری و پلاندانان نهێنی خنكان یان رزگاربوونی ئه‌م میلله‌تانه‌یه كه له وڵاته‌كه‌ماندا پێكه‌وه ده‌ژین، ئه‌م هه‌ردوو بواره‌ش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر میلله‌تانی عیراق به شێوه راستییه‌كه‌ی نه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ر سه‌رده‌مانێكی حوكمڕانی ریكلامی بۆ ده‌كرێ و، دواتر وێنه‌كه دوای گۆڕینی ده‌سته‌ڵات هنجن هنجن ده‌بێ.
له كوردستان سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو میراته گه‌وره كه‌ڵه‌كه‌بووه له وێرانیی و كاولكاریی پێشتر له ژێرخانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، توانیمان سه‌ركه‌وتنی زۆر به‌ده‌ست بێنین و ئێمه له پارتیمان و هه‌روه‌ها حكومه‌تی كوردستان و په‌رله‌مانه‌كه‌شی هه‌وڵده‌ده‌ین به واقیعییانه له ئه‌وه‌ی پێویسته و تواناكان و كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كه تێبگه‌ین.
جووڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ میلی كاتژمێر دابه‌شكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی تازه بیگونجێنین و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌كه‌مان ئاراسته كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی میلی كاتژمێره رایكێشێت و بییگونجێنێت، گونده‌كانمان پشتگوێ نه‌خست، هه‌روه‌ها كه‌رتی تایبه‌ت و خزمه‌تگوزاریش به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، به‌دوای رۆشنبیری سته‌م نه‌چووین له‌سه‌ر حیسابی كه‌رتێكی زیندوو بۆ كه‌رتی وه‌همی و بێ بنه‌ما یان بێ به‌رهه‌م. خۆزگه براده‌رانمان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق ئه‌زموونی ئێمه یان به‌شێك له‌و ئه‌زموونه‌یان تاقی ده‌كرده‌وه، چونكه هه‌ر هه‌نگاوێكی راست له‌وانه سوودمه‌نده بۆ هه‌مووان و، هه‌ر هه‌نگاوێكی حیساب بۆ نه‌كراو یان زیانبه‌خش كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌بێت.
٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.