زانا مه‌لا خالید
له ٣ی١١ی٢٠٢١ ه‌وه ئاماده‌یی پارتیمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له واده‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و له‌م پێناوه‌دا ئاماده‌ییمان نیشاندا كه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌مان پێكهاته‌ی خۆی كارابكرێته‌وه و پارتیمان به‌ركه‌وته‌ی خۆی كه به پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣٠ی ئه‌یلولی ٢٠١٨هه‌یه‌تی وه‌رنه‌گرێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت.
بابه‌تی یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن، بۆیه پێداگیریمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا بكرێت نه‌وه‌ك به‌و مانایه‌ی پارتی ترسی له فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و بۆیه دواجار پێشنیاری تازه‌مان خسته ڕوو به سیسته‌می تێكه‌ڵ.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان ئاماده‌یی نیشاندا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و وه‌كو خۆی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له پێناو ئه‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت و هیچ بیانوویه‌ك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌مێنێت.
پێكهاته‌كان و نوێنه‌رایه‌تییان له په‌رله‌مانی كوردستان مافی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی یه و نابێت هیچ لایه‌نێك ئه‌و مافه به‌خۆی بدات كه بیه‌وێت له گرنگی پێكهاته‌كان كه‌م بكاته‌وه.
كه تا ئێستا له سنوری پارێزگای سلێمانی كاندیدێكی پێكهاته‌كان ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێناوه ئه‌مه‌یان نیشانه‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافی پێكهاته‌كانه له‌م سنوره نه‌وه‌كو به پێچه‌وانه‌وه كه له سنوری هه‌ولێر و دهۆك ئه‌و زه‌مینه‌له‌باره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كانی خۆیان بكه‌ن.
پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رده و بۆ ئه‌وه‌ش هیچ لاری نیه كار به لیستی بایۆمه‌تری دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێت و پێویست ناكات شه‌فافیه‌تی هه‌ڵبژاردن به پارتی بفرۆشنه‌وه.
هه‌ڵبژاردن وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی مافی خه‌ڵكه و با كه‌س خۆی له هه‌ڵبژاردن نه‌دزێته‌وه و ئیتر هیچ بیانوویه‌كیان نه‌ما بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مساڵدا.