ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/12/27 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئیحسان، وه‌زیری پێشووتری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ كۆچى دواییى باوكی خوالێخۆشبووی، سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد.
به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د ئیحسان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی، هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایی به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئیحسان سوپاس و پێزانینى خۆی و خانه‌واده‌كه‌یانی بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.