ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/12/27 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز داوود مه‌حموود محه‌مه‌د، بۆ كۆچى دواییى دایكى شه‌هیدان خوالێخۆشبوو خاتوو ئافتاو ساڵح قادرى دایكیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز داوود مه‌حموود محه‌مه‌د، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بۆ په‌یوه‌ندى و به‌سه‌ركردنه‌وه و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.