Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ سه‌رۆكى هه‌نگاریا ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 2022/12/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، پێشوازى له‌ خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاریا كرد كه‌ به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى و ئەو پڕۆژە مرۆییانه‌ى کە بە سەرپەرشتیی بەرنامەی هاریکاریی هەنگاری لە عێراق و هەرێـمی کوردستان جێبەجێ کراون، بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاریا كۆببنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌نگاریا، هاریكاریى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ بكه‌ن.

-

-

-

-

-

-