Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرهەمی کشتوکاڵیی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە دەکرێت

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئیدارەی  سەربەخۆی زاخۆ پڕۆژەیەکی گەورەی هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە ئەنجام دەدرێت و قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەش دەستی پێکردووە.

 

دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گەورەمان داناوە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات، کە کۆمپانیایەکی گەورەی ئیمارات پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات، پڕۆژەکەش بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و ئێستا قۆناغی یەکەمی لە بواری جێبەجێکردندایە".

 

شوکری گوتیشی، ئەو پڕۆژەیە تایبەتە بە هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات، کە پڕۆژەکە لە بواری بەرهەمهێنان و هەناردەکردندا دەبێت، کە ساڵانە بەرهەمی دەبێت و لە ساڵی داهاتووەوە بەرهەمەکان هەناردەی دەرەوە دەکرێن.

 

بڵند ئیبراهیم