Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵیۆزى نوێى سوید كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/12/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خاتوو جێسیكا سڤاردسترۆم باڵیۆزى نوێى ‏سوید له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى ‏وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.‏

هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى سوید له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان ‏تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ هاریكاریى هاوبه‌ش كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا ‏كه‌ جێى بایه‌خى هه‌ردوولان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌تى كار و ‏وه‌به‌رهێنانى سوێدى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین ‏پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق، شه‌ڕى دژى تیرۆر و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بیروڕیان ‏ئاڵوگۆر كرد.‏