Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وردەکاریی بەشێکی گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێ کردووە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن.

 

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''گۆڕانکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێ کردووە، ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی دوو دەبێتە وەزیری ئەوقاف لە شوێنی دکتۆر پشتیوان سادق و عەبدولخالق باپیری، بەرپرسی لقی 20ی شێخان دەبێتە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە شوێنی سەربەست لەزگین، من دەبمە بەرپرسی لقی دوو و ئاری نانەکەلی و چیایی هەرکی، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەبنە جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی پارتی لە مەخموور دەبێتە بەرپرسی لقی 16ی پارتی لە دەوروبەری هەولێر، مەردان خدر دەبێتە بەرپرسی لقی نۆی پارتی لە ئاکرێ.''

 

بڵند ئیسماعیل گوتیشی: ''زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، دەبێتە جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە شوێنی هێمن هەورامی و دکتۆر ڕێبوار بابکەیی دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە شوێنی زانا مەلا خالید و لقی 23 و 24 جارێ بەرپرسی لقیان دیاری نەکراوە و لقی 10 و لقی چۆمان جارێ وەکوو خۆیان دەمێنن.''

 

گوتیشی: ''بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانکارییەکان لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام بن.''

 

بڵند ئیبراهیم