ئاری نانه‌كه‌لی
كاتێك كه هێزی سیاسی به ده‌سته‌جه‌معی كۆده‌بنه‌وه، ده‌بێت یه‌ك ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌بێت پێش هه‌موو شتێك بیر له‌وه بكرێته‌وه كه سیسته‌می سیاسی به كۆی پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه بخرێته خزمه‌تی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و ده‌وڵه‌تدارییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی گشتگیر بێت بۆ ده‌سته‌جه‌معی سیاسی بۆ كوردستان وردبوونه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێت، چونكه به‌رهه‌می ئێستای كوردستان ده‌رئه‌نجامی خوێن و قوربانی سه‌دان هه‌زار رۆڵه‌ی كوردستانه، به‌رهه‌می راپه‌رین و ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌ره‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانه، له كۆی پرۆسه‌كه ئه‌گه‌ر كه‌موكورتیه‌ك هه‌بێت ئه‌وه هیچ شتێک بێ كه‌موکوڕی نابێت، هەموو ئەو هێزانەش بەشی خۆیان لەو کەموکوڕی و دەسکەوتانه‌ش بەریان کەوتووە و بێ بەش نەکراوە.
له پرۆسه‌ی دیموكراتی كوردستان پێوه‌ری سه‌ره‌كی بریتیه له دەنگی خەڵــکی کوردستان و پڕوسەی هەلبژاردن هێزەکانی لە حکومڕانی ڕێــک خستوه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له رێكخستنه‌وه قه‌باره‌ی هێزه سیاسییه‌كان له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره دیاره، به‌داخه‌وه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه دیموکراتییه هه‌ندێك هێز قبوڵ ناكه‌ن قه‌باره‌یان بچوك بێته‌وه، ده‌یانه‌وێت مه‌نتقی هێز و چه‌ك و ناوچه‌ی جوگرافی تا سه‌ر بیانهێڵێته‌وه، كه ئه‌وه‌شیان بۆ نه‌بوو ئیتر سیناریۆی جۆراوجۆر هه‌رەشه و گوره‌شه‌ی جۆراوجۆر ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی رابردوو كه‌یسی تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی سه‌ربازی له هه‌ولێر هه‌بووه و دیاریشه بكه‌رانی كرده‌كه كێ بوون، ئێستاش کەس ناتوانێت پەردەپۆشی کردەوەی نایاسایی و تیرۆر و تۆقاندن بکرێت بەرگی کۆبونەوەیەکی هێز و لایەنە سیاسیەکان (كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له دوكان بینیمان) بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و كردانه په‌نا براوه‌ته به‌ر كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نی سیاسی.
ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانیش باش بزانن، هیچ کۆبونەوەیەکی لەو شێوەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوكان كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی به به‌شێكی هێزه‌كانی كوردستان كردی، بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ مانایەکی خۆی نادات، لاسەنگ و لاوازە لەوەش روونتر (رێکخەری کۆبوونەوەکە!! پێشنیاری دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارتیه سیاسییه‌كانی كردووه، به‌ڵام خۆی ژێراوژێر و بە نهێنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی هەیە لە ناوخۆی وڵات و وڵاتانی دراوسـێ) ئیتر چ باكی به‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌یه؟
هێزی گەورەی پارتی و قەوارەی هەرێم بە دەنگی خەڵکەوە هاتووە و هەر بە دەنگی خەڵکیشه‌وه دەڕوات، هێزە سیاسیەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەی رابردوو، باش دەزانن کە کوردستان پارێزەرەکەی کێ یە و كێیه پارێزگاری لێ ده‌كات، وه‌ك بیرهێنانەوه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌یی و رێكخه‌ری ده‌ربازبوونی قه‌یرانه‌كانی كوردستان و عێراقیشه و هیوایه‌كه بۆ ئاینده‌ی ناوچه‌كه.