Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کۆمەڵێک پڕۆژەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە بواری جێبەجێکردن دان

هەولێر_KDP.info_ گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، لە هەرێمی کوردستان کۆمەلێک پڕۆژەی کارەبا جێ بەجێکراون و مانگی داهاتووش 250 مێگەوات کارەبا بۆ تۆڕی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت.


ئومێد ئەحمەد ، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ،بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی وراکێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی نێوان شار وناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە ولەئێستادا چەندین پڕۆژەی بواری گواستنەوەی کارەبا لە جێ بەجێکردن دان وتەواو دەبن و لە ماوەی داهاتووش دەکەونە کار، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بارزۆری سەر تۆری کارەبای نیشتیمانی  کەمبێتەوە و باشتر کارەبا بگاتە هاولاتیان.
ئومێد ئەحمەد گوتیشی، ئەوپڕۆژانەی لە بواری جێ بەجێکردن دان، لەوانە هێڵی  پالەپەستۆی بەرزی 132کەیفی بازیان  بۆ رانیە بەدرێژایی 105کم ، کە ئەوەیان تەواو بووە  وهێلی پالەپەستۆی بەرزی 132کەیفی تانجەڕۆ بۆ سەیدسادق ئەوەشیان 95%تەواو بووە وهێلی پالەپەستۆی بەرزی 33کەیفی چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران 40%تەواو بووە وهێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132کەیفی چۆمان بۆ سۆران ئەویش 45%تەواو بووە و مانگی داهاتووش لە وێستگەی بازیان 250مێگەوات کارەبا زیاد دەبێت بۆ تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان .
بڵند ئیبراهیم