Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

له‌ کۆبونه‌وەی ئه‌مڕۆی مەکتەبی سیاسی دا چەندین پۆستی باڵا یەکلاکرانەوە

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پۆستی باڵا یەکلاکرانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پۆستەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دابەشکراون:

گووتەبێژی پارتی/ مەحموود محەمەد

بەشەکانی مەکتەبی سیاسی:

-بەشی هەڵبژاردن/ رێبوار یەڵدا

-بەشی رێکخستن/  هێمن هەورامی

-بەشی پەیوەندییەکان/ د. جەعفەر ئیبراهیم

-بەشی دیراسات و توێژینەوە/ د. چنار سەعد

-بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن/  د. سالار عوسمان

-بەشی کارگێڕی و دارایی/ زاگرۆس فەتاح

-بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان/  هیوا احمد مستەفا

بەشی وەبەرهێنان/ د. ئاراس حەسۆ

-دەستەی چاودێری و بەدواداچوون/ ئامینا زکری

-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێر/ سەربەست لەزگین

 -مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای دهۆک/ د. پشتیوان سادق

-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای سلێمانی/ عەلی حوسێن

-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای نەینەوا/ نەوزاد هادی

-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکوک/ د. کەمال کەرکوکی

-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای بەغدا/ د. فوئاد حوسێن