Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی لوقمان کەریم محەمەد دەکات

خانەوادەی (لوقمان کەریم محەمەد)

بەداخێکی زۆرەوە ‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی کادیری دڵسۆز و ماندوونەناسی رۆژنامەی (خەبات)، خوالێخۆشبوو (لوقمان کەریم محەمەد)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده ‌بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم هەڤاڵ و میدیاکارانی رۆژنامەی خەبات ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان