Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سیادەی عێراقەوە کۆ دەبێتەوە

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق گوتی، بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سیادەی عێراقەوە کۆ بێتەوە، کە وڵاتان بەردەوام پێشێلی سیادەی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیارە سبەی سێشەممە ٢٢/١١/٢٠٢٢ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام بدات و لەو کۆبوونەوەیەدا باسی سیادەی عێراق دەکرێت کە بەردەوام لەلایەن وڵاتانەوە، بەتایبەت تورکیا و ئێران پێشێل دەکرێت و تەعدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت و بەردەوام هێرشی سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت.''

سەگڤان سندی گوتیشی: ''لەو کۆبوونەوەیەدا پێویستە بڕیارێک بدرێت و چیی تر تەنها سەرکۆنە نەبێت و پێویستە دەسەڵاتی خۆی بەکار بێنێت و ناکرێت وا خۆی بێدەسەڵات بکات، چونکە ناکرێت بەو شێوەیە هێرشەکان لەلایەن وڵاتانەوە بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.''

گوتیشی: ''لیژنەیەک پێک هاتووە کە سەردانی شوێنی بۆردومانەکان بکات و ئەو لیژنەیە ئامادەیە، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی و کۆبوونەوە و ڕووداوی بەردەوام تا ئێستا سەردانەکەی نەکردووە.''

بڵند ئیبراهیم