Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئێزدییەكان لە دنیابینیی بارزانی و سیاسەتی نوێی پارتیدا

سالار عوسمان

ئەو دەمەی تیرۆریســـتانی خەلافەتی ئیســـلامی لە مووســـڵ، بە تەوێڵـــی خوێناوییەوە بەرۆكی شنگالیان گرت و ئەو ترس و تۆقاندنەیان بڵاوكردەوە كە تاكو دەیان سەدەی دی باس دەكرێت و نابڕێتەوە، لەو وەختەدا، دەگمەن كەسانێک دڵنیا بوون لەوەی ئەفسانەی ئەو دێوەزمەیە پاش ماوەیەکی کەم بەرۆكی ناوچەكە بەر دەدات؛ بە ڕادەیەک تەنانەت بەشێك لە ئیسلامی سیاسیی لە کوردستان بەدڵ هاوسۆزیان بوون، ئا لەو ڕۆژگارە ڕەش و بێهیواییەدا، سەرۆک بارزانی وەك فریادڕەسێكی مێژوویی بەخۆی و پێشمەرگەكانییەوە وەک چیا سەرکەشەکانی کوردستان بنجیان داكوتا و، هەناســـە بە هەناســـە بەرامبەر بە ســـوپای مەرگچێن جەنگان، بە گژ هێزی تاریكیدا چوونەوە تا تێکیان شکاند و شنگالی ڕزگار كرد. بارزانی بوو بە ترووسكەی نێو تاریکستانی هیوابڕاوان؛ تاكوو دڕی بەو شەوە ئەنگوستەچاوە نەدا ئۆقرەی نەگرت. ئەو ئیدی دەســـتی كرد بە نووسینەوەی دێڕە زێڕینەکانی مێژوو. ئێزیدییەكانی لە چنگی دڕندەكانی خەلافەت ڕزگار كرد. بۆ سڕینەوەی ئاسەوارەكانی ئەو شەپۆلە شوومەی داعش و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شنگال، بارزانی دەستپشخەریی كرد و، ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی شنگال لەگەڵ بەغدا مۆر كرد. هەر كاتێك شـــنگال هاواری كردبێت، ئێزیدییەکان داخوازییەکان کردبێت، بارزانی یەکســـەر بە هانایەوە چووە. دوای ئـــەوەی لـــە كۆنگرەی 14ی پارتیـــدا، بارزانی بینیی هیچ ئەندامێكـــی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە پێكهاتەی ئێزیدی نین، هاتە ســـەر ســـتەیچ و ڕســـتە بەناوبانگەكەی گوت: بەڕێزان، دەبینـــم خەلەلێكی گەورە هەیە و دەمەوێت دەســـتەڵاتی چاككردنەوەی ئەو خەلەلەم پێ بدەن! پارتییەكانیش وەك نەریتی هەمیشەیی و بە پابەندبوون و متمانەی تەواو بەدنیابینیی بارزانی، بە چەپڵەڕێزانێكی گەرم، ئەو دەستەڵات و شەرعییەتەیان بە سەرۆك بارزانی بەخشی. بارزانی وەك ئەندازیاری بێڕكابەری سیاسەت و دنیابینیی پارتی، خاوەنی ئەو شۆڕشە گەورەیەی كە نەتەوەی كوردی لە لێواری فەنابوون دەرهێنا و كردیە خاوەنی قەوارەی خۆی، دەزانێت وێڕای ئەو دەســـتكەوتە گەورانـــە، بەڵام پارتی ئەگەر ئێزدییەكان لە پەراوێزدا بن، هێشـــتا خەلەلێكی گەورەی تێدایە، چونكە بۆ بارزانی، ئێزدییەكان نەك پەراوێز نین، بگرە چەقی مێژوومانن. ئەوانن چەقی مێژوو و بەشێك لە سەرەكیترین ناسنامەی ئەم نیشتمان و نەتەوەن. ئەندامە باڵاكانی پارتی، لەو ڕاســـتییە گەیشـــتوون، كە بارزانی زۆر باش دەزانێت، کەی و چۆن هەڵەكان ڕاست دەكاتەوە. بێ ئەوەی ڕێگە بدات درزەكان ببنە كەلێن. وەك وەستایەكی شارەزا و ئەندازیارێكـــی كارامە، وەك خاوەنی ئەو داینەمـــۆ گەورەیەی مێژووی كورد كە ناوی پارتییە، بەچـــاوی حیكمەت و دانایـــی دەزانێت کە ڕەوتی نوێـــی پارتی، هەســـتیاریی قۆناغەكە، بەبێ بەشداریی ئێزدییەكان، ناتەواوە. بۆیە دەستبەجێ، بەرلەوەی ئەندامانی كۆنگرەكە بڵاوەیان لێ كردبێت، دێت و ئیستێك بە كۆنگرە دەكات: بوەستن، خەلەلێكی گەورە هەیە و ڕێم بدەن چاكی بكەم. ئەو پێگە گرنگەی ئێزیدییەكان لەناو دنیابینیی بارزانی و لەناو سیاسەتی پارتی لە قۆناغی نوێدا، پارتـــی تۆكمەتر و تەیارتر دەكات. سیاســـەتی پارتی چالاکتـــر و پاراوتر دەكات. وێنەی پارتی لـــە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان، لەناو دێڕەكانی مێژوودا، لـــە پێگە جیهانییەكاندا دەڕازێنێتەوە و دەیسەلمێنێت کە پارتی حزبی هەموو پێكهاتەكانە. حزبی هەموو فەرهەنگ و ئایدیا و ئایینەكانە. پارتی داینەمۆی كۆمەڵگەی كوردستانە بە هەموو دەنگ و ڕەنگەكانییەوە. ئەوە ئەو كەناری ئارامییەیە، كە بارزانی دركی پێ كرد. ئەمە ئەو وێســـتگەیەیە كە هەموو پارتی تێیدا ڕاوەســـتان و شـــەرعیەتی چارەســـەركردنی خەلەلەكە و جوانتركردنی وێنەی پارتییان بە بارزانی بەخشی.