فازڵ میرانى
ته‌نها له رێكه‌وته ده‌گمه‌نه‌كانه كه مرۆڤ به چاوى خۆى مه‌لا مسته‌فا بارزانى ببینێت و رێكه‌وتى هه‌ره گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌بێت كارى له گه‌ڵدا كردبێت و، من و كۆمه‌ڵێك له هه‌ڤاڵانمان له بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخواز و پارتیمان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بارزانیمان بینى و كارمان له گه‌لیدا كرد، ئه‌مه‌ش شه‌ره‌فێكى ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه هیچ شه‌ره‌فێك له‌وه به‌رزتر و شكۆدارتر نابێت. به‌ڵكو شه‌ره‌ف ئه‌وه‌شه كه ببین به پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و له ناو ئه‌م پارته دێرینه كه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌ى چوارده‌مینى خۆى به سه‌ركه‌وتوویى به‌ست و ئه‌مانه‌تى سه‌ركردایه‌تى گه‌ل و پارتیشى به سه‌رۆك بارزانى سپارده‌وه. ته‌مه‌نیشمان گه‌ییشته ئه‌و راده‌یه‌ى كه درێژه به خه‌باتمان بده‌ین له گه‌ڵ كوڕ هه‌ر وه‌كو چۆن له گه‌ڵ باوك له كاروانێكدا كه به ده‌گمه‌ن رۆژگارى خه‌بات وه‌كو ئه‌و كاروانه و ماڵى بارزان وه‌كو مه‌رجه‌عییه دووباره بكاته‌وه‌و، له به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه زاده‌ى رۆژگارین، بۆیه سەرنجى ئه‌م هێله‌م دا كه ئه‌وه‌نده‌ى له ته‌مه‌نمان برده‌سه‌ر ئه‌گه‌ر چه‌ند جاره‌ى ئه‌و ته‌مه‌نه‌مان هه‌بوایه هه‌ر هه‌موویمان پێشكه‌ش ده‌كرد و درێغیمان نه‌ده‌كرد له به‌ر ئه‌وه‌ى پشى درێژى بارزانى بۆن و به‌رامه‌تێكى له هه‌ر هه‌نگاوێك كه بهاوێشتایه، ده‌وه‌شایه‌وه كه تروسكه رۆناكى زیاترى ده‌هێنا له رێگا تاریكه سه‌خته‌كان كه میلله‌ته‌كه‌مان له بزووتنه‌وه‌كه‌یدا به حیسابى مێژووى هاوچه‌رخ سه‌د ساڵى تیادا تێپه‌ڕاند، به‌رده‌وامى پێده‌دات و ژێرده‌ستى و كۆت و به‌ند قبوڵ ناكات، .
هه‌روه‌كوو چۆن هه‌موو كوردستان وێنا ده‌كرا له خه‌باتى چه‌كدارى له رۆژانى شۆڕشه‌كان و راپه‌ڕینه‌كان و جه‌نگه‌كانیدا، له په‌ناگه و ئاواره‌ییى و خیوه‌تگاكانیدا و هه‌ر وه‌كو چۆن مامۆستا و پزیشك و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند و باوك و دایك و گه‌وره و بچووك به‌ده‌نگ بارزانیدا ده‌هاتن و هه‌ر كه‌س به رۆڵى خۆى راده‌په‌ڕین بۆ رۆژێكى باشتر و خۆشتر، بۆیه كوردستان له هه‌موو كۆنگره‌كانى حیزب دا وێنا ده‌كرا وه‌كو شوێنگه‌ڵ و نه‌وه و یه‌كسانى له نێوان پیاو و ئافره‌ت له هه‌ڤالینیدا ته‌نها به بۆن و به‌رامه‌تى ئه‌م پارته ده‌بوو.
ئه‌م پارته‌ى ململانێى له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فاكته‌ر و كرداره وره روخێنانه‌دا ده‌كرد تا كوردستانى وه‌ك خۆى هێشته‌وه و تا هه‌ناسه‌ى بارزانى مابێت ئه‌ویش ده‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ى رێڕه‌وى ئه‌و مێژووه راستكاته‌وه كه خه‌ڵكانێك سته‌میان لێكردووه و ئاخره‌تیان پێش دونیا له ده‌ست دا.
دروستكه‌رانى ئه‌نفال و بۆردومانكه‌رانى سارین و ناپاڵم و ئه‌وانه‌ى كۆچیان به خه‌ڵك كرد و بێتاوانانیان راگواست و جێبه‌جێكارانى له سێداره‌دان و زیندانیكاران، خاوه‌نانى پرۆژه‌ى تواندنه‌وه‌و له‌ناوبردن و هاوشێوه‌كانیان و لاساییكه‌ره‌وه‌كانیان.
ئه‌گه‌ر باسى خۆمان بكه‌م یان دادگایى ده‌وروبه‌رمان ئه‌وانى هاوكاتى ئێمه بوون یان ئه‌وانه‌ى باسى ژیاننامه‌ى ئێمه بكه‌ن، ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ین كه به‌ڵێن و به‌یعه‌مان به مسته‌فا بارزانى دا بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه و میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌و شوێن و پێگه‌یه‌مان هه‌بێت كه شایسته‌مانه. له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه ئێمه هه‌نگاومان له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه نا و ده‌نێین هه‌ر له گه‌نجێتییه‌وه تاكو پیرى و تاكو ده‌گه‌ینه هه‌ڵهاتنى خۆرى رزگارى و ركابه‌رى له گه‌ڵ رۆژگار ناكه‌ین یان رێگاى پێناده‌ین نه به ئه‌و و نه به‌وانه‌ى سوارى شه‌پۆڵه‌كه‌ى بوون بۆ ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نمان له‌ناو به‌رن له نێوان زه‌لیلى و خیانه‌تكارى و سازش.
ئه‌وه‌ى بڕواى به بارزانى و رێبازه‌كه‌ى هه‌بێت له خزمه‌تكردنى میلله‌ته‌كه‌ى و بونیادنانى هه‌ر له منداڵییه‌وه تاكو پێگه‌ییشتن و تێگه‌ییشتن و ئه‌وه‌ى پشت له چوارچێوه‌كانى بیرى موقه‌ڵیدانى رێبازى بێبزه‌یى بكات ئه‌وانه‌ى كه میلله‌ته‌كه‌یان لێیان بوردن بۆ دوورخستنه‌وه‌ى فیتنه، به‌رچاو روونییه‌كه‌ى و كردار و ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌وانه‌ى به‌دیهاتن یانیش به‌دیهاتنى دواكه‌وت، وه‌كو به‌رچاو روونى و كردارى ئه‌وانه‌ى پۆلى یه‌كه‌م بوون كه له ده‌وروبه‌رى مسته‌فا بارزانى بوون ئه‌و كاته‌ى له شاخه سه‌خته‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌واڵه‌كانى میلله‌ته‌كه‌ى بڵاو ده‌كرده‌وه.
بارزانى ئه‌و كه‌سه‌ى كه پێشره‌وى بۆ تۆمار ده‌كرێت كه جیۆگرافیاى كرده جه‌سته‌یێكى زیندوو بخزێته نێو حیساباتى فشار و سازان و رێككه‌وتن و، یه‌كه‌م كه‌س بوو كه له نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ته‌وه‌جوهێكى مرۆیى و نیشتیمانى دروستكرد نه‌ك هه‌ر نیشتیمانى یان ته‌نها نه‌ته‌وه‌یى.
ئێستا له‌و ماوه‌یه‌ى نێوان كۆنگره‌ى یه‌كه‌م و ئه‌م دواییه رامینن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌یرى جۆر و قه‌باره و قوربانییه‌كان بكه‌ن و وێنه‌ى پێگه‌ى پارته‌كه‌تان و میلله‌ته‌كه‌تان و سه‌ركرده‌كه‌تانى بخه‌نه سه‌رو، سه‌یرى پێگه‌ى دوژمنانى و ئه‌و تاوانانه‌ى ئه‌نجامیاندا كه تێچووه‌كه‌ى خوێن و مالێكى زۆر بوو كه حه‌رامه و له تاوانه‌كانى كرداره، كارامه‌یى و حیكمه‌تى سه‌ركرده لێهاتووه‌كه‌تان و رێگا راسته‌كه‌ى ده‌بینن كه سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ باشترینى میلله‌ته‌كه‌تان له خه‌باتكاران درێژه‌ى پێدا.
به‌ڵێ، بۆ كوردستان و له گه‌ڵ بارزانى شایه‌نه ته‌مه‌ن به‌خت بكرێت.
- له ماڵپه‌ڕى ئه‌لزه‌مانی عه‌ره‌بى بڵاوكراوه‌ته‌وه