زاخۆ-KDP.info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە زاخۆ دادەنرێت.
ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە کوژمەی 26 ملیار و نیو دینار دادەنرێت.
پڕۆژەکان بریتین لە:
دروستکردنی جووتسایدی ئیبراھیم خەلیل - باچیکا.
دروستکردنی جادەی سەرەکی جووتساید لە ناحیەی دەرکار.
دروستکردنی جووتسایدی باتیفا.
دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی ئەردەوان لە زاخۆ.
دروستکردنی قوتابخانە لە گوندی دەشتمرێ.
نۆژەنکردنەوەی بازاڕی کۆنی زاخۆ.
ڕامان وریا