Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە لە چوار پارێزگا تەواو بووە

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پرۆسەی ھەڵبژاردنی کۆنگرە بەردەوامی ھەیە و تا ئێستا ھەڵبژاردن لە چوار پارێزگا تەواو بووە و لە پارێزگاکانی دیکەش بەردەوامە و ئەمڕۆش لە چەند بازنەیەک ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بەردەوامە، ئەمڕۆ لە بازنەی لیژنەی ناوچەی فەرمانبەران لە ھەولێر و لە سنووری شێخان لە لیژنەی ناوچەی مەقلوب و لە سێمێلیش ھەڵبژاردن دەکرێت، و لەم دوو رۆژە لە بەغداش کۆتایی پێدێت".

نەجات حەسەن گوتیشی: "ھەر یەکە لە پارێزگاکانی ھەڵەبجە، سلێمانی، کەرکووک و موسڵ کۆتایی بە ھەڵبژاردن ھاتووە و لقی شنگالیش تەواو بووە، ھاوکات لە ھەولێر و دھۆکیش بە پێی بەرنامەی دانراو بەردەوامە تا ئەوانیش تەواوبن، چونکە خشتەیەک دانراوە و بە پێی ئەو خشتەیە ھەڵبژاردن دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم