هاودەنگ فاروق
پێنج ساڵە ڕیفراندۆم کراوە؛ تاجی سەروەرییەكانی كورد، کەرنەڤاڵی پڕ سەروەریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆێی كوردستان، ئەو جەژنەی کە لە مێژوودا بە گەورەترین و پیرۆزترین تۆماری پڕ لە سەرفرازی قۆناغی بزووتنەوەی سیاسی ڕزگاریخوازی کوردستان دادەنرێت.
تۆماری ئهو ڕۆژه مێژوویی و پیرۆزه (٢٥ـی ئهیلوولی ٢٠١٧، لهسهر دهستی سەرۆک مهسعود بارزانی لهدایک بوو.. ئهو سهرۆکهی بۆ ئهوهی بیسهلمێنێ داواکاریی ڕەوای کورد چییه، به تهنیا ڕووبهڕووی ههموو ئالەنگاری و فشاری ناوخۆیی و ناوچهیی و جیهانی بووهوه،
خۆی و گەلەکەی نەچەماندەوە، گووتی:
(من ئەو كەسە نیم خۆم شەرمەزاری میللەتی خۆم بكەم)، ڕیفراندۆمی دوانەخست، نەیهێشت میللەتەکەی چۆک دابدات و ئیرادەی بشکێ.
له دوای سهرخستنی ڕیفراندۆم، هەموو تاکێکی دڵسۆز و بهئهمهکی کورد لە هەرچوار بەشەکەی کوردستان، هەستی بە سەربڵندی و هێز و ئیرادەی لەبننەهاتووی مەعنەوی نەتەوەییی خۆی کرد، هەستی کرد کە، بارزانی هێز و پشتوپەنا و وزەبەخشیەتی.
بارزانی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستاندا بناغەی بهردهبازهی سەربەخۆییی دەوڵەتی کوردستانی دانا و بەرەو پهڕینهوه و گهییشتن به ئامانجه مهزنهکه هەنگاوی نا.
ڕیفراندۆم گرینگترین وەسیقەی شهرعیهتی دیموكراتیکی میللی بوو به ئیرادهی گهلی کوردستان.
سەرۆک بارزانی بڕوابەخۆبوون و متمانەی تاکی نەتەوەخوازی کوردستانی گەیاندە لووتكە بەرزەكەی جیهان، هەر وەک شكستی بە نائومێدی هێنا و ترسی لە دڵ و زەینی میللەتەكەی دەرهێنا و، کردیە ترسێک و خستییە ناو دڵ و دەروونی داگیرکەرانی کوردستانەوە.
ئێمە هەرچەندە لە گەورەیی ڕیفراندۆم بدوێین، هێشتا ناكاتە دڵۆپێك لە دەریای پڕ سەروەریی ئەو ڕۆژە گرنگەی كورد، بەڵام دەتوانین بڵێین: مێژووی كورد دابەش دەبێتە دوو بەشەوە؛ مێژووی پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم. ڕیفراندۆم وەك چۆن مێژووی دابەش كرد، كۆمەڵگەی كوردستان و هێزە سیاسییەكانیشی كردە دوو بەشەوە؛ بەرەی ڕاستەقینەی گەل كە نەچەمین و گوتیان بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و ئازادیی نەتەوەی كورد. بەرەی نەیارەكانی سەربەخۆییش كە ئیدی مێژوویەک هەیە لەپای كردار و گوفتارەكانیان بڕیاری خۆی بۆ نەوەكانی داهاتوو بدات.
ڕیفراندۆم پەیامی نەتەوەیەكی ژێردەستەی تینووی ئازادی بوو؛ هاواری ژێر جەبەروتی مێژوویەكی بێڕەحم بوو. سەدای پڕ بە گەرووی ئینسانی كورد بوو. هەر بۆیە داگیركەرانی كوردستانی لە ناخەوە ترساند. ئاهەنگی دووهەزار ساڵە سەركەوتنیانی لێ كردنە شیوەن و دڵەڕاوكێ، ئەوان لە ڕیفراندۆمدا زانییان و تێگەیشتن كە دوای دووهەزار ساڵ، هێشتا نەیانتوانیوە خەونی سەربەخۆییی كورد بكوژن. تێگەیشتن لەوەی داگیركەر هەر ئەوەندە دەتوانێ ستەم لە كورد بكات، تاكو لە چركەیەكدا بارزانی دێت و، لەو هەموو فرمێسكەی دایكە شەهیدەکان، ڕووبار و زەریایەک بۆ ئازادی میللەتەكەی هەڵدەستێنێ و جاڕی سەربەخۆیی و كۆتایی ژێردەستەیی دەدات.