فازڵ میرانی
ئه‌گه‌ر چیرۆكى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عیراقى له ساڵى 1921ه‌وه بخه‌ینه به‌رچاومان و ساڵى دامه‌زراندنى پارتیمان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ساڵى 1946یاخود بڵێین نه‌وه‌یه‌كى ته‌واو ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو دامه‌زراندن، هه‌ر چه‌نده هاتنه كایه‌ى یان دروستبوونى بزووتنه‌وه‌ى سیاسى كوردى ده‌كه‌وێته پێش دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام هه‌ردوو رێكه‌وت به‌راوورد ده‌كه‌م وه‌كوو هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ رێڕه‌وى رووداوه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه عیراق سیسته‌مى پاشایه‌تى تیایدا فه‌رمانڕه‌وابوو، سه‌رده‌مێك بوو كه زۆر له خه‌ڵكى ئه‌و سه‌رده‌مه ئێستا خۆزگه‌ى بۆ ده‌خوازن، یان ئه‌وانه‌ى ئه‌و گۆشه‌یه به‌راوورد ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكاریێكدا، بۆیه ئه‌وه پێویستییه‌كى زه‌رووره بۆ ئه‌وه‌ى راستییه‌كان له شوێنى خۆیان دانێین له برى كه‌ڵه‌كه كردنى له‌خۆباییبوون یاخود كه‌م ئه‌زموونى كه به شێوه‌ى لێدوان و گوتار ده‌رده‌كه‌وێت و به درێژایى رۆژگار له په‌نجاكانه‌وه و له كۆماره‌كانى په‌نجاكانه‌وه پانتایى پووچه‌ڵییه‌كه‌ى فراوانتر بوو تا به رۆژگارى ئه‌م هه‌زاره‌یه ده‌گات. ره‌نگه هه‌ندێك له چه‌په‌كان گله‌یى بكه‌ن له به‌شێك له دادگه‌رى بۆچوونه‌كانى (نوورى سه‌عید) كه سه‌ركرده و رێنوێنى كا‌رى رژێمێك بوو كه له سه‌رده‌مى گه‌شه‌كردن و سه‌ره‌تاى به‌خشینیدا بوو، پێش ئه‌وه‌ى تانك و زرێپۆشه‌كانى 1958 له ناكاو هه‌ڵكوتنه سه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رده‌مى كۆمارییه‌ت ده‌ستپێبكات، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه چیبوون كه ده‌ستوورى كۆماره نوێكانى ده‌هێنایه كایه‌وه؟
له روانگه‌ى ئێمه‌وه كه میلله‌تێكین له‌م وڵاته‌دا كه ئه‌و فیكرى سیاسى زاڵ بوو به‌سه‌ر شانۆى نێوده‌وڵه‌تى و پارچه زه‌وى و نشینه‌كانیشى كۆكرده‌وه له كیانێكى رێكخراو كه ده‌وائیرى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌ى كردبوو، مافى خۆمانه به‌ڵكو ده‌بێ تێڕوانینى واقعیانه‌ى خۆمان هه‌بێ سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى مافه‌كانمان له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونى بۆچوون له نێو سیسته‌مێكى سیاسى ناجێگیردا.
پێش هه‌موو ئه‌مانه و له رووى یاساییه‌وه ده‌وڵه‌ت حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو حكومه‌ت به‌شێكه له ده‌وڵه‌تى جێبه‌جێكار، به‌ڵام هه‌ندێ بۆچوون هه‌یه حكومه‌ت له‌ناو ده‌بات و هه‌ندێكیش هه‌یه ده‌وڵه‌ت و، میژووش پڕه حكومه‌تى له‌ناوبراو و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت، هه‌ر وه‌كوو چۆن پڕه له هێز و لایه‌نى ناوخۆیى و نیشتیمانى یاخود كوده‌تاچى بۆ له‌ناوبردنى حكومه‌ته‌كان و لایه‌نى زۆر هێزى ده‌ره‌كى زه‌به‌لاح بۆ له‌ناوبردنى وڵاتان.
ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ئایین به ناسنامه‌ى خۆیان ده‌زانن له توندڕه‌وى خۆیان كه له نێوان سه‌رده‌م و سه‌رده‌م په‌ره‌ده‌سێنێ، كه‌مكردۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تێگه‌ییشتن كه ناكرێ بیر‌و بڕواى رۆحى به زه‌بر و زۆر بسه‌پێندرێت، كه‌واته چۆن بیر و باوه‌ڕى لاوه‌كى و جیاواز ده‌سه‌پێندرێت؟
ره‌نگه هه‌ندێ كه‌س وابزانن كه پاساوى (موئامه‌ره) پڕ به پێست بێت بۆ پرسیارى نهێنى سه‌باره‌ت به ناسه‌قامگیریى، لێره‌دا ده‌ڵێم هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك دوور نییه له‌وه‌ى موئامه‌ره‌ى له‌سه‌ر یان له دژدا بكرێ، به‌ڵام باسى قسه و باس له سه‌ر موئامه‌ره درێژه ده‌خایه‌نێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونى فاكته‌رى گه‌شه‌پێدانى ئه‌م چه‌مك و بۆچوونه‌و له سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه كردارى رژێم خۆیه‌تى، مه‌به‌ستم ئه‌و رژێمه‌ى وابڵاوده‌كاته‌وه كه تووشى موئامه‌ره هاتووه به مه‌به‌ستى په‌رده‌پۆشكردنى رفتار و بۆچوونه‌كان و مه‌رامه‌كانى كه تێوه‌گلانى له‌و كردارانه‌ى به‌ئامانجگرتنى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه یان هه‌ردووكیانت بۆ ئاشكرا ده‌كات.
هه‌ر رژێمێك خۆى تووشى گۆشه‌گیرى بكات یان گۆشه‌گیریى بێنێته سه‌رخۆى، ئه‌وه رژێمێكه به‌ڵگه‌نامه‌ى خۆله‌ناوبردنى خۆى به ده‌ستى خۆى ده‌نووسێته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر فاكته‌رى جیاكردنه‌وه‌ى له‌وانى دیكه‌ى تیا نه‌بوو، بۆیه ده‌وڵه‌تێكى نه كشتو‌كاڵى نه پیشه‌سازى بۆى نییه نه به ئاشكرا یانیش له پشت په‌رده‌وه له دژى بۆچوون و ویستى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بوه‌ستێت.
شاره‌زایى له بیروبۆچوونى نێوده‌وڵه‌تى بنه‌مایه بۆ خۆپیشاندان (پیشاندانى ده‌وڵه‌ت) له چوارچێوه‌ى دروستكردنى ژیان به هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه به‌ڵام ئه‌مه له ساڵى 1958 ه‌وه پاشه‌كشه‌ى به خۆیه‌وه بینیوه چونكه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌ربازیى چه‌پڕه‌وى یاخود ئه‌گه‌ر به رواڵه‌تیش بێت قایل نه‌بووه‌و، من لێره‌دا تێده‌گه‌م كه حوكم له سه‌ر بابه‌ته‌كان ته‌نها به یاسا و رێساى سه‌رده‌مى خۆى نه‌بێت نادرێت.
دواى ئه‌وه بۆچوونى عیراقییه‌كان به‌ره‌و باڵى نه‌ته‌وه‌یى ناكامڵ رۆیى كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كامڵیش بوایه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ره‌تى ده‌كرده‌وه چونكه دڵنیا نه‌بوو له‌و كوتله‌یه‌ى كه میسر و سوریا و عیراقى به یه‌كه‌وه كۆكرده‌وه كه كوتله‌یه‌ك بوو، هه‌ر زوو توایه‌وه به هۆى بیر‌و بۆچوون و كردارى هه‌ندێك له ئه‌ندامانى ئه‌و كوتله‌یه خۆى.
هه‌مان بۆچوون دووباره بوویه‌وه له گه‌ڵ ئه‌زموونى من له ساڵانى 1968 و 1979 له كۆمارى عیراق كه له ساڵى 2003 گۆڕاو چه‌ندین شه‌ڕى به دواى خۆیدا هێنا و ده‌رگاى واڵاكرد بۆ جه‌هاله‌ت و هه‌ژارى و توندڕه‌وى.
من خۆم په‌یوه‌ندیێكى باشم هه‌یه له گه‌ڵ دانیشتووانى ئه‌وپه‌ڕى باشوور و رۆژئاوا و ناوه‌راستى عیراق و ئه‌وان له‌و بیروبۆچوونه‌ى من تێده‌گه‌ن كه كردوومه‌ته ناونیشانى ئه‌م گوتاره‌م، ئه‌وان گله‌ییه‌كانیان راستگۆیانه‌یه و پێشینه‌كانیشیان گله‌ییان له بابه‌تگه‌لێك هه‌بوو كه په‌یوه‌ندى به هاووڵاتیبوونى راسته‌قینه و مافه‌كانیانه‌وه هه‌بوو، چونكه پێشتر باوانیان راكێشرابوون بۆ شه‌ڕى بێهووده‌ى كاره‌ساتبار كه خوێن و ماڵى بێهووده له ناو برد و ته‌نها سێوێتى و برس و نه‌دارییان دروێنه‌كرد و به پاڵدان پاڵنران بۆ گوێنه‌دان و دڵڕه‌قى و رق و كینه یانیش لاساییكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاتدار به په‌نابردن بۆ دروستكردنى گرووپى نهێنى كه زۆربه‌ى له ناوچه‌كانى ئێمه‌دا له ژێر ناسنامه‌ى ئایینی‌دا بوو كه كه‌سانێك سوودیان له رۆحى به‌خشنده‌یى ئایین وه‌رده‌گرت به مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى ده‌سته‌ڵات، نه‌ك كردار كه ده‌ره‌نجامى كرداره‌كانیان هیچ په‌یوه‌ندییان له دور یان نزیك به ئایینه‌وه نه‌بوو.
ئه‌و بۆچوونه‌ى گۆڕستانى قوربانیانى مڵمڵانێى فراوان ده‌كرد و وایده‌كرد میرزاده‌كانى جه‌نگ خۆیان دووباره بكه‌نه‌وه به ناونیشانێك كه رۆح و بوونى مرۆڤى به سووك و هیچ ده‌زانى و به هه‌بوونى ئه‌و پروپاگندانه‌ى كه گوتار و وه‌هم و خه‌یاڵیان دروست ده‌كرد و قۆناغه‌كانى میژووى به‌بیر ده‌هێنانه‌وه كه شكۆى بۆ وێنه‌ى خه‌یاڵى دروست ده‌كرد، ئه‌و كه‌سانه مه‌یلى بۆ بیركردنه‌وه له خوێندن یان قه‌ره‌وێله‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشخانه یانیش بۆ زیندانیێكى بێ ماف و مافخوراو یان له كه‌مپێكى ئاواره و په‌نابه‌ر بپێچێته‌وه، نه‌ده‌چوو، وه‌كوو ئه‌م ناو و نیشانانه بنه‌مان بۆ بۆچوونى دووباره‌بوو، بۆچوونێك كه هیچ په‌ند و عیبره‌تێكى له ئه‌خلاقییاتى پیاوچاكانى ئوممه‌تى ئیسلام و هه‌روه‌ها فكرى مرۆیى وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو له فیكرێكى كۆنى وه‌رگرتووه كه پێشتر خۆیان لێى رازى نه‌بوون و نه‌فره‌تیان لێى ده‌كرد، ئه‌ویش بیرۆكه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى حوكمڕانى توندى بێ به‌زه كه كۆتایى پێهاتبوو، ئه‌وه‌ى به‌دواى به‌ڵگه‌شدا بگه‌ڕێت با بچێ سه‌ردانى گۆڕستانى ئه‌نفالكراوان بكات یان گوێ له خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه بگرێت، با بچێ ئاواره‌بوونى جوتیارانى ناوچه وشكبووه‌كان ببینێ، با سه‌ردانى كه‌مپه‌كانى ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ركراوه‌كان بكات، له هه‌مان كات با گوێ له لێدوانه‌كانى ئه‌و كه‌سانه بگرێت كه بڕیار به‌ده‌ستن و وێنه و لێدوانه‌كانیان بخاته به‌ر چاو و دایاننێته به‌رامبه واقیعه‌كه كه بۆچوونه‌كه كورت ده‌كاته‌وه، بۆچوونێك كه بووه هۆكارى له‌ناوچوونى چه‌ندین حوكمڕانى ته‌واو و، بیروبۆچوونى سیاسییه‌كانى ئه‌و وڵاتانه یان حكومه‌ته‌كان بخوێنێته‌وه یان ببینێت كه سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه بینى و له ماناكانى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و ژیانى میلله‌ته‌كانیان گه‌ییشتن. ئێمه‌ش میلله‌تێكین به‌دواى خۆشگوزه‌رانى و ژیانێكى ئاسووده‌دا ده‌گه‌ڕێین دوور له بۆچوونى خۆپه‌رستى، جا هه‌ر كراسێكى له‌به‌ر بێت و هه‌ر گوتارێكى هه‌بێت كه ئه‌و نه‌هامه‌تی و كاوڵكارییانه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
- له ماڵپه‌ڕى ئه‌لزه‌مان به عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه