Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نەجات حەسەن: لە ئەمڕۆوە لە ھەر پێنچ پارێزگاکە ھەڵبژاردن دەست پێدەکات

ھەولێر-KDP.info- چەند ڕۆژێکە ھەڵبژاردن بۆ ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ـی پارتی دەستی پێکردووە، ئەمڕۆش لە پێنچ پارێزگا و مەکتەبە ناوەندییەکانی حیزب، بە چڕی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بەڕێوەدەچێت.

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی کۆنگرەی ١٤ـی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی مەندووبانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی بەردەوامە، لە لق و مەکتەبەکان ھەڵبژاردن دەستی پێکردووە، ھەڵبژاردنەکان زۆرباش دەڕوات کادر و ئەندامانی حیزب ڕوو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن بە ئازادی نوێنەری دڵخوازی خۆیان ھەڵدەبژێرن".

نەجات حەسەن گوتیشی: "لیژنەی یاسایی بە وردی چاودێری پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان دەکەن لە بازنەکان، سەرکەوتوانە کارەکان بەڕێوەدەچن، لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاوەکو ٥ی ئێوارە سندوقی دەنگدان دادەندرێت، بە ئاماددەبوونی بەشی یاسایی و پاڵێوراوەکان فەرزی دەنگەکان دەکرێت".

ناوبراو گوتیشی: "لە ئەمڕۆوە لە ھەر پێنچ پارێزگاکەی ھەڵەبجە و ھەولێر و کەرکووک و سلێمانی و دھۆک و مووسڵ، لیژنەکان دەست دەکەن بە ھەڵبژاردن، لە مەکتەبی ناوەندییەکان بەڕێوەدەچێت".

ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "بۆ ھەڵبژاردنی مەندوبانی کۆنگرە لە لقی ٥ی بەغدا، لیژنەی خۆی ھەیە و لیژنەکە دەڕواتە بەغدا و بەھەمان شێوە ھەڵبژاردن دەکرێت و نوێنەرانیان ھەڵدەبژێرن".

 

عەزیز ڕەسووڵ