Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

ھەولێر-KDP.info- گوته‌بێژى فه‌رمیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه‌ خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى فه‌رمیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتى: "به‌م نزیكانه‌ خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئومێده‌وارین له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌ش بكرێت".

 

ڕامان وریا