Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت زیاتر لە 736 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان کرا

هەولێڕ-KDP.info- بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی 08ـی 2022 زیاتر لە 736 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان کرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خەڵکی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی 736 ملیار و 759 ملیۆن دینار.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئەوەش هاتووە کە ئەم گوژمەیە بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە بەردەوامەکان و پێشنیارکراوەکان بۆ ساڵی (2022 و 2023) بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بووجەی وەبەرھێنانی وەزارەتەکان تەرخان دەکرێت.