Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

" ژمارەیەک پڕۆژە یاسا بۆ رێکخستنەوەی کەرتی تەندروستی دەردەکرێن"

پەرلەمانی کوردستان ژمارەیەک پڕۆژە یاسا بۆ رێکخستنەوەی کەرتی تەندروستی دەر دەکات و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستیش دەڵێ، گۆڕانکاری لە نرخدا دەکرێت و بیمەی تەندروستی بۆ ھاوڵاتیان دروست دەکرێت.

د. گەلاوێژ عوبێد، ئەندامی لیژنەی تەندروستی بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ژمارەیەک پڕۆژە یاسا ئامادەکراون بۆ رێکخستنەوەی کەرتی تەندروستی و دیاری کردنی نرخ لە نەخۆشخانە ئەھلییەکان ھەموو ئەو پڕۆژانە بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی تەندروستین لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.
ئەندامەکەی لیژنەی تەندروستی دەڵێت" چەند پڕۆژەیەک ئامادەکراون لەوانەش، یاسا ھێزکاری تەندروستی و یاسای خاوەن پیشە تەندروستییەکان و یاسای سەندیکای یایەلۆژی ئەمانە ھەموویان خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە و لیژنەکان خەریکی ئامادەکردنی راپۆرتی خۆیان بۆ ئەوەی لە وەرزی داھاتووی یاسا دانان خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و پەسەند بکرێن.
لەبارەی بیمەی تەندروستی د. گەلاوێژ عوبێد روونی کردەوە" پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی بیمەی تەندروستی ھاوکاریەکی زۆرە بۆ ھاوڵاتیان، بەتایبەتی ئەوانەی باری داراییان باش نیە، ئەو پڕۆژەیە لەلایەن حکوومەتەوە ئامادەکراوە و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، ھەروەھا نرخی نەشتەرگەری و خزمەت گوزاریەکانیش لە کەرتی تایبەت رێکدەخرێت.
قائید میرۆ