Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فازڵ میرانی پێشوازی لە لویس ساکو بەتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

هەولێر -KDP.info-  ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە هەریەکە لە بەتریارکی کاردیناڵ (لویس ساکو) بەتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان و، متران بشار وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی ئەبرەشەی هەولێری کلدانی کرد.

لە دانیشتنەکەدا فازڵ میرانی سکرتێتی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەگەرمی بەخێرهاتنیانی کرد و پوختەیەک لەسەر رەوشی عێراق و کوردستانی خستەڕوو و، هەروەها تیشکی خستە سەر خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لە دروشمەکانی هەری سەرەکی پارتی، پتەوکردنی پێکەوەژیانی چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان بووە، میرانی دووپاتی کردەوە، کە ئەو پێکەوەژیانەی لە کوردستان هەیە، جێگای سەرفرازییە بۆ هەموومان و پارتی دیموکراتی کوردستان سەربەرزە بە خەباتی خۆی و دەستکەوتەکانی، هەروەها دانپێدانان بە هەڵەکان لە پرنسیپەکانە لە ناو پارتی داو ئەمە میراتێکە، کە لە بارزانی باوک بۆمان ماوەتەوە.
هەروەها میرانی دووپاتیکرد، کە هەر لە دامەزراندنی پارتی دروشمەکانی کردووەتە ئەمری واقع و جێبەجێی کردووە و، لێکۆڵینەوە لە مێژوودا بۆ دۆزینەوەی سەرکەوتنەکان و دەستکەوتەکان زۆر گرینگە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە کەموکوڕییەکان لەوە کەمتر نییە.
لەلای خۆیەوە، بەتریارکی کاردیناڵ (لویس ساکو) بەتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، سوپاسی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد، بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کراو، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرکردایەتی و کادیران و لایەنگرانی پارتی کرد بە بۆنەی ٧٦ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی و رۆڵی پارتی هەر لە دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ لە پاراستنی پێکهاتەکان و پتەوکردنی دامەزراندنی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستانی بە بەرزی نرخاند و هیوای خواست، کوردستان هەر لە پێشکەوتندا بێت.