Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەرلەمان بۆ KDP: بەزۆر خانەنشین كردنی پێشمەرگە ڕاست نیە

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، ھیچ پێشمەرگەیەک بە زۆرملێ خانەنشین نابێت و بەپێی یاسا خانەنشین دەکرێت، کە تەمەنی بووە ٤٥ ساڵ و ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێت خانەشنین دەبێت، بەڵام پێوستی بە ڕەزامەندی یەکەی خۆی ھەیە کە دەوامی لێ دەکات.

سەعید ھەرکی، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "خانەنشینی زۆرەملێی پێشمەرگە نیە، خۆی یاسای ژمارە ٣٨ ھەیە ئەو یاسایە کە تەمەنی گەیشتە ٤٥ ساڵ و ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێت خانەنشین دەکرێت، کاتی خۆی بەھۆی شەڕی داعش ئەو یاسایە جێبەجێ نەکرا، بەڵام ئێستا دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت".

سەعید ھەرکی گوتیشی: "ئەوەی دەگوترێت کە بەزۆر خانەنشین دەبێت ڕاست نیە و ئەگەر مەرجەکان بیگرێتەوە و ئەو یەکەی کە دەوامی لێ دەکات رازی بێت خانەنشین دەبێت، بەڵام ئەگەر یەکەی خۆی پێویستی پێی ھەبێت لەڕووی توانای ئەو دەتوانێت بگاتە ئەو تەمەنەش خانەنشین نەبێت و لە دەوامکردنی خۆی بەردەوام بێت، بۆیە پێشمەرگە بە زۆرەملێ خانەنشین ناکرێت، بەڵکو بەپێی یاسا خانەنشین دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم