Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"بە دروستکردنی تونێلی مەتین 45 خولەک رێگا کورت دەبێتەوە"

دهۆک_KDP.info_ بەرێوبەری رێگا وبانی دهۆک گوتی ، رەزامەندی لەسەر دروستکردنی تونێلی مەتین دراوە و چاوەرێی تەرخانکردنی پارە دەکەین بۆ ئەوەی دەست بەدورستکردنی بکرێت، کە رێگا 45خولەک کەم دەکاتەوە وتێچووی پڕۆژەکەش نزیکەی 200ملیار دینارە.

خەدیجە محەمەد ، بەرێوبەری رێگاوبانی دهۆک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستان گوتی، دیزاینی دروستکردنی تونێلی مەتین ئامادەیە و چاوەرێی تەرخانکردنی پارەین تا پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت وخەملاندنی پارەشی بۆ کراوە ، کە تونێلەکە 4.5کم و10کم رێگاشی لەگەڵ دایە و ئەوپڕۆژە لەریزبەندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیە و رەزامەندیشی وەرگیراوە کە پارەی بۆ خەرج کرا ،تونێلەکە دەست بە دروستکردنی دەکرێت.
خەدیجە محەمەد گوتیشی، تێچووی ئەو تونێلە نزیکەی 200ملیار دینارە،  کە سودێکی زۆر بۆ ناوچەکە دەبێت و رێگای سەنتەری قەزا و خاڵی سنووری سەرزێری و کانی ماسێ کورت دەکاتەوە کە 45خولەک رێگا کورت دەکاتەوە.
بڵند ئیبراهیم