Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بڕیارێک لەبارەی ئەو مامۆستایانە دەدرێت کە پێشتر خزمەتی وانەبێژیان ھەبووە و بوونەتە ھەمیشەیی

ھەولێر-KDP.info- ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، وەزارەتی دارایی بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کار دەکات بۆ ئەو مامۆستایانەی گرێبەست بوونە و بوونەتە ھەمیشەیی و پێشتر وانەبێژ بووە کە چەند ساڵ خزمەتیان ھەبووە برێک پارەیان لێ وەربگرن و بە خزمەت بۆیان ھەژمار بکرێت و پلەیان بەرز بکرێتەوە.

ئەندامی لیژنەی پەروەردە وخوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەو مامۆستایانەی گرێبەست بوون و خزمەتیان ھەبووە لە وانەبێژی پێشتر کە چەند ساڵ بووە برێک پارە دەدەن و خزمەتیان بۆ ھەژمار دەکرێت، چونکە بوونەتە ھەمیشەیی و پلەیان بەرز بکرێتەوە ھاوشێوەی فەرمانبەری دیکە ،ئێستا وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی کاری لەسەر دەکەن ".

گولستان باقی سلێمانی گوتیشی: تا ئێستا کاری لەسەر دەکرێت و دیارنیە پێویستە چەند پارە بدەن خزمەتیان بۆ ھەژمار بکرێت، بۆیە کار دەکرێت کە بڕی پارەکە چەند بێت بیدەن و شێوازی پلە بەرزکردنەوەشیان چۆن بێت کە تەواو بوو رایدەگەیەنین، ناوبراو وتیشی، ھەرکاتێک کارەکە تەواو بوو ئەوکات رێنمایی پێویست دەردەکرێت و دیار دەبێت کە بەچ شێوەیەک خزمەتیان بۆ حیساب دەکرێت و چۆن پلەیان بەرز دەکرێت، بۆ ئەوەی ئەو کاتەی وانەبێژ بوون ئەویشیان بە خزمەت بۆ حیساب بکرێت ".


بڵند ئیبراھیم